له کاتێکدا به هه‌ڵوه‌شانی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی ئێران چاوه‌ڕوان ده‌کرا نه‌وتی ئه‌و وڵاته بۆ بازاڕه‌کانی ئورووپا بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام عه‌ڕه‌بستان بۆ ته‌نگه‌تاوکردنی ئێران‌و هه‌روه‌ها لادانی ڕووسیه ،ناردنی نه‌وتی هه‌رزان بۆ ئورووپای ده‌ست پێکردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ند کۆمپانیای گه‌وره‌ی نه‌وتی وه‌ک ئاکسۆن، شێل، تووتاڵ و ئێنی په‌ره‌یان به کڕینی نه‌وت له عه‌ڕه‌بستان بۆ پاڵاوگه‌کانی ڕۆژئاوای ئورووپا داوه.
کارناسانی نه‌وت ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئۆپێک نایانه‌وێ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه، سروشتییه که عه‌ڕه‌بستان بیه‌وێ بازاڕی ئورووپا پاوان بکا. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه باوه‌ره‌ن که له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرانی قانوونیی گه‌مارۆکانی دژی ئێران نه‌وتی ئێران به‌ره‌و بازاری ئورووپا وهڕێدهکهوێو؛ به ئه‌گه‌ری زۆر هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی عه‌ڕه‌بستان بیه‌وێ له ئێستاڕا جێگه‌و پێگه‌ی خوی له ئورووپادا به‌هیزتر بکا.
له ئێستادا ڕووسیه زیاتر له سهدی٢٥ ی پێداویستییه‌کانی نه‌وتی ئورووپا دابین ده‌کا و ئورووپا بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی دیکه‌ی چاوی له وڵاتانی هه‌نارده‌که‌ری نه‌وت، ئۆپێکه.