ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان له کۆڕێکدا به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی عه‌زیز محه‌ممه‌دپووری هه‌ڵسه‌نگاند.
لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان‌دا ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٣٠ی رەزبەر کۆڕی خوێندنەوەو لێکدانەوەی بەرهەمەکانی عەزیز مەحموودپوور، چیرۆک‌نووسی خه‌ڵکی شاری بۆکان بە ئامادەبوونی ژماره‌یه‌کی بەرچاو لە ئه‌دیبانی ئه‌م شاره بەڕێوە چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان لەم دانیشتنەدا سه‌ره‌تا عەزیز مەحموودپوور دوو کورته چیرۆکی خۆی بۆ ئامادەبووان خوێندەوهو پاشان بریا کاکەسووری و ئەحمەد چاک، دوو ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی ڕاوبۆچوونی خۆیان لە سەر بەرهەمەکانی عه‌زیز مه‌حموودپوور دەربڕی.
بریا کاکەسووری له باسه‌که‌یدا ئاماژه‌یه‌کی کورتی به چۆنیەتیی به‌رجه‌سته‌بوونی ژانری چیرۆک لە شاری بۆکانو هەروەها هەورازو نشێوی ڕه‌وتی چیرۆک‌نووسی له بۆکان کرد‌و لە درێژەی باسه‌که‌یدا پەرژایه سەر دنیای چیرۆکی عەزیز مەحموودپوور و ئاماژەی به جیاوازیی نێوان دوو کتێبی “حەشری رەنگەکان”و “پیاوێکی ریش خەنەیی”کرد له نووسینی عه‌زیز مه‌حموودپوور کرد. ئه‌و تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئەم دوو کتێبه بەرهەمی دوو ئەزموونی جیاوازی نووسەرن کە یەکەمیان تایبەتمەندییەکانی چیرۆکی مۆدێڕن‌و دووهەمیان تایبەتمەندییەکانی چیرۆکی پۆست‌مۆدێڕن لە خۆ دەگرن‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند فاکتێکی له ده‌قه‌کان هێنایه‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕه‌دا ئەحمەد چاک چیرۆکەکانی مەحموودپووری لە بواری زمانییەوە تاوتوێ کرد‌و تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە زمانی نووسەر سەرەڕای پەتی بوون، زمانی سەرشەقامه؛ واته چیرۆک‌نووس بە راوێژێ تایبەتیی شەقام‌و لە سۆنگەیەکی هونەرییەوە رووداوەکان دەگێڕێتەوەو ئەم کارەی به سەرکەوتوویی به ئەنجام گەیاندووە.
ئەحمەد چاک له درێژه‌دا پەرژایه سەر باسی “ڕاوێژ” لە چیرۆکەکانی عەزیز مەحموودپوور؛و باسی لەوە کرد که کەسایەتییەکان راوێژی تایبەت بە خۆیان هەیه لە چیرۆکەکانداو ئەوە خاڵێکی بەرچاوی چیرۆکەکانی مەحموودپوورە که بە داخەوە لە بەرهەمی زۆربەی چیرۆکنووساندا ئەو تایبەتمەندییه بوونی نییه.
له بڕگه‌ی کۆتایی کۆڕهکهشدا هەندیک تێبینی‌و سەرنج لە لایەن ئامادەبووانەوە خرانه ڕوو، که باسه‌که‌ی پتر ده‌وڵه‌مه‌ند کرد