مامۆستا مەلا حەکیم ئەشعەری، باوکی شەهید کەماڵ ئەشعەری لە بۆکان کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له شاری بۆکان ڕۆژی شه‌ممه، ٢ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مەلا حەکیم ئەشعەری، باوکی شەهێد کەماڵ ئەشعەری به‌هۆی پیری‌و نه‌خۆشی لە بۆکان ماڵاوایی له ژیان کرد.
مامۆستا مەلا حەکیم ئەشعەری مامۆستای ئایینی‌و کەسایەتییهکی خۆشناو‌و بە ناوبانگی ناوچەی بۆکان بوو. ئه‌و له هه‌موو ماوه‌ی ژیانیدا شانازیی به‌وه ده‌کرد که باوکی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌و به به‌رده‌وامی خه‌ڵکی بۆ بیر‌و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی، کوردایهتیو نیشتماندۆستی هان ده‌دا.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که شەهید کەماڵ ئەشعەری ناسراو بە ” ئازاد” ساڵی ٦٨ له شه‌ڕو پێکدادانێکدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له گوندی بۆگه‌به‌سی شه‌هید بوو و ته‌رمه‌که‌ی له ئاوایی سه‌یداوا به خاک سپێردرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا حەکیم ئەشعەری، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.