چوار زیندانیی كه له مێرمنداڵی و له ژێر ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی دا ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، ئێستا له زیندانی سنه چاوه‌ڕێی جێبه‌جێ كرانی حوكمهكانیانن.
هه‌واڵده‌ریی هێرانا ڕایگه‌یاندووه كه شوناسی ئه‌م ٤ كه‌سه كه له ته‌مه‌نی مێرمنداڵیدا به تاوانی كوشتن ده‌ستبه‌سه‌ر كراون بریتییه له: یوسف محه‌ممه‌دی له دایك بووی ساڵی ١٣٧٤، كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كران ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، هێمن هه‌وارمی نیژاد له دایك بووی ساڵی ١٣٧٦ كه له كاتی گیرانیدا له ساڵی ١٣٩٠ ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ و ٩ مانگ بووه، سیاوه‌ش مه‌حموودی له دایك بووی ساڵی ١٣٧٤ ته‌مه‌نی كاتی گیران ١٧ ساڵ و ئامانج حوسێنی “وه‌یسی” كه له كاتی گرتندا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بووه.
له‌نێو ئه‌م ٤ كه‌سه‌دا سیاوه‌ش مه‌حموودی ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نیا بۆ به‌رگری كردن له خۆی له كاتی ده‌ستدرێژی كرانه سه‌ری، تووشی كوشتنی كه‌سێك بووه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه “كیوومه‌رس نه‌سیری”ش زیندانییه‌كی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی سنه‌یه كه له ته‌مه‌نی مێرمنداڵیدا به تاوانی كوشتن گیراوه.
له ئێران ته‌مه‌نی سزای كه‌یفه‌ری بۆ كوڕان ١٥ ساڵ و بۆ كچان ٩ ساڵ دیاری كراوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كۆنوانسیۆنه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك كۆنوانسیۆنی مافه‌كانی منداڵ، ئێعدام كرانی كه‌سانی ژێر ١٨ ساڵی قه‌ده‌غه كردووه.
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا فاتمه سالبێهی كه به تاوانی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له كاتێكدا كه ته‌مه‌نی گه‌یشته ٢٣ ساڵ له شیراز ئێعدام كرا، هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ش به ناوی سه‌مه‌د زه‌هبی كه له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵی له شه‌ڕێكدا كه‌سێكی به گولله كوشتبوو، ئێعدام كرا.