ناوەندێـکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەڵێ داعش و باڵەکانی لە ماوەی سێ مانگدا ٢٩٧٨ کەسی مه‌ده‌نییان لە چەندین وڵاتی جیهان کوشتووە.
ناوەندی لێکۆڵینه‌وه‌ی “هیس جانس” ڕایگەیاندووه ڕۆژانە زیاتر لە ٣٢ کەس کوژراون، ئه‌وه‌ش له چاو مانگی پێشوو ڕێژەی سه‌دی ٦٥.٣ زیاتر بووه، هەروەها بە ڕێژەی سه‌دی ٨١ ش له چاو ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.
هەر له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه که له ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌دا هێزه‌کانی داعش ١٠٨٦ هێرشی ئەنجامداوە که له چاو ٣ مانگ له‌وه‌پێش سه‌دی ٤٢ به‌رز بۆته‌وه.
سەبارەت بە هێرشە ئاسمانیـیەکانی هاوپەیمانانیش بۆ سەر داعش ئه‌م ناوه‌نده نووسیویەتی کاریگەریـی کەمی له‌سه‌ر چه‌کدارانی داعش هەبووە.
ماتیۆ هێنمان سەرۆکی ئه‌م ناوەندە لەم بارەیەوە گوتی” سەرەڕای ئەو هه‌مووه فشارەی هاوپەیمانه نێودەوڵەتییه‌کان لە ڕێگەی هێرشە ئاسمانیـیەکان و هەوڵە جۆراوجۆرەکانیان،به‌ڵام هێشـتا داعش بەو شێوەیە لاواز نەبووە کە بتوانرێ ئەو ناوچانەی داگیری کردون، لە ژێر دەسـتی ڕزگاربکرێن و پاشان شکستی پێبهێنرێ.