سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌كانی زاگرۆس ده‌ستی به مین چاندن كردوه.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان له سنووری ورمێ و شنۆش هێزه تایبه‌تییه‌كانی سپای پاسداران له‌م شوێنانه‌ی كه شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ شوێنی هاتوچۆی پێشمه‌رگه بۆ نێوخۆی وڵاته به گشتی مینڕێژیان كردوه
هه‌ر له‌م پێوهندییهداو به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له كرماشان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی به هۆی فراوانبوونه‌وه‌ی جه‌وله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و چالاكی له نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سپای پاسداران به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه ده‌ستی به مینڕێژكردنی سنووره‌كان كردوه.
شایانی باسه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش به هۆی مینی چێنراوی كۆماری ئیسلامی له سنووره‌كان دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكرات بریندار بوون.