نوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی ده‌ری خستووه كه ئێران له بواری ڕێژه‌ی قوربانییانی ڕووداوه‌كانی شۆفێری له پله‌ی دووهه‌می جیهاندا جێی گرتووه.
ڕووسیه به پتر له ٢٤ هه‌زار حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڕووداوی شه‌قامه‌كان له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م لیسته دایه و ئێران به كه‌متر له ٢٠ هه‌زار كه‌س پله‌ی دووهه‌می بۆ ته‌رخان كراوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وڵاتی توركیه‌ش پاش ئێران له‌م لیسته‌دا ناوی هاتووه، له‌م وڵاته‌ش له هه‌ر ساڵدا زیاتر له ١٤ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی یورۆنیووز، ساڵانه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌هۆی كاره‌ساته‌كانی ماشێن هه‌رنه‌بێ ١ میلیۆن و ٢٥٠ هه‌زار كه‌س ده‌بن به قوربانی. ئه‌م ڕاپۆرته هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له ٧٩ وڵاتی جیهان، ڕێژه‌ی كوژراوانی ئه‌م ڕووداوانه له كه‌می داوه به‌ڵام له ٦٨ وڵاتی دیكه ئه‌م ئاماره به‌رز بۆته‌وه.
ئێران له‌م وڵاتانه‌یه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ڕێژه‌ی كوژراوانی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ بۆ كه‌متر له ٢٠ هه‌زار كه‌س له ساڵ دابه‌زیوه. ئه‌م ڕێژه‌یه چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش له نێوان ٢٠ تا ٢٦ هه‌زار كه‌س بوو.
به‌م جۆره كه ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی ئاماژه‌ی پێ كردووه، ماتۆرسیكلێته‌كان هه‌روه‌ك پێشوو مه‌ترسیدارترین كه‌رسته‌ی هاتوچۆن، به جۆرێك كه له هه‌ر 5 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ، یه‌كیان پێوه‌ندی به كاره‌ساتی ماتۆرسیكلێته‌وه هه‌یه.
زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوژرانی خه‌ڵك به‌هۆی كاره‌ساته‌كانی شۆفێری قانوون گه‌لێكیان په‌سند كردووه كه ده‌كرێ ئاماژه به زۆره‌ملی بوونی به‌ستنی قایشی ئیمه‌نی، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م شۆفیرانه‌ی كه به مه‌ستی ماشێن لێده‌خوڕن و كۆنتڕۆڵی خێرایی له‌سه‌ر جادده‌كان بكه‌ین.
له ئێرانیش هه‌رچه‌ند له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا قانوون گه‌لێكی توند بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه په‌سند كراوه، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش بوونی چه‌ندین جۆر ئۆتۆمبێل به ئیمه‌نیی كه‌مه‌وه وه‌ك پراید كه كه‌سانێكی زۆر له‌م وڵاته هه‌یانه، له‌م ڕووداوانه‌دا زۆرترین زیانیان به‌رده‌كه‌وێ و ده‌بن به‌هۆی كوژرانی كه‌سانێكی زیاتر. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی ئێران، زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شۆفێری ده‌كوژرێن سه‌رنشینانی پرایده‌كانن.
ماوه‌یه‌كه هه‌ر له‌م باره‌وه، كه‌مپه‌ینی “كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ” له ئێران دامه‌زراوه، ئه‌م كه‌مپه‌ینه داوا له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ده‌كا ئۆتۆمبێله خراپه نێوخۆییه‌كان نه‌كڕن. گوایه ئه‌م كه‌مپه‌ینه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی بوه‌ستێ و ئه‌م ماشێنانه له ئه‌نباری پیشه‌سازییه‌كانی ئۆتۆمبێلی ئێرانی‌دا كه‌ڵه‌كه بن.