سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سزای ئێعدام له ئێران به توندی نیگه‌رانه.
بان كی مون سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕێژیمی ئێرانی له هه‌مبه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تاوانبار كرد‌و داوای كرد كه به خێرایی سزای ئێعدام له وڵاته‌كه‌ی بوه‌ستێنێ.
سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وێڕای ئاماژه به ئێعدامكرانی دوو مێرمنداڵ له حه‌وتووی ڕابردوودا له ئێران گوتی، قانوونی نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ تاوانبارانی ژێر ١٨ ساڵ قه‌ده‌غه ده‌كا.
بان كی مون هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام له ئێران له ماوه‌ی ١٢ ساڵی ڕابردوودا به بێ وێنه زانی
یه‌كیه‌تیی ئورووپاش ئێعدام كرانی ئه‌م دواییانه‌ی دوو مێرمنداڵ له ئێران به پێشێلكردنی مافی مه‌ده‌نی و سیاسی و هه‌روه‌ها كۆنوانسیۆنی مافی منداڵان زانی.