کۆمەڵە شێعری شاعیر “موراد ئەعزەمی”، بڵاو کرایەوە.
“بارانی لە ناکاو” کۆمەڵه شێعرێکی ڕەخنەگرانەی شاعیری ناسراو و قەڵەم ڕەنگینی کورد “مراد ئەعزەمی”، وەک نوێترین بەرهەمی ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بڵاو بۆوە.
جێی ئاماژەیە لەو کتێبەدا شاعیر له گۆشە نیگایەکی نوێ و داهێنەرانەوە چاو له جیهانی ئەدەب دەکا.
هەروەها ناوبراو زۆر وتاری لەسەر ئەدەبی نەریتی و ئەدەبی نوێی کوردی نووسیوە کە له گۆڤار و بڵاڤۆکەکاندا بڵاو کراونەتەوە. بەشێک له شێعرەکانیشی له گۆڤاره کۆنەکاندا بڵاو بوونەتەوە.
جێی ئاماژەیە، بەرهەمی “بارانی لە ناکاو” یەکەم کۆمەڵە شێعری موراد ئەعزەمییە کە کەوتۆتە بەرچاوی هۆگران و تامەزرۆیانی ئەدەبی کوردی.