لە دەوروبەری شاری سەردەشت شوێنەواری ٨ هەزار ساڵە دۆزرایەوە.
بەپێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ناوچەی مێژوویی له گونده‌کانی”نیسک ئاوێ ، بریسوێ، باڵان، باخێ و برزیلێ” سه‌ر به شاری سەردەشت، شوێنی ژیان و مانەوەی مرۆڤ لە شەش هەزار ساڵ پێش لە لە دایکبوونی مەسیح دۆزرایه‌وه.
بەڕێوه‌به‌ری پرۆژەی پشکنینەکە بە هه‌واڵده‌ریی ئیسنای ڕاگەیاندوە کە لە درێژەی ئەم هەوڵەدا بڕیارە چندین توێژی دیکەش هەڵدهدرێتهوه و کەلوپەله دۆزراوه‌کان بە مەبەستی توێژینەوەی زیاتر، بۆ مووزەخانەی شاری ورمێ دەگوازرێنەوە.
ته‌پۆڵکه‌ی رەبەت لە ساڵی ١٣٤٠ی هەتاویهوه تا ئێستا هیچ کارێکی لەسەر نەکراوە و سێ حەوتوو بەر لە هه‌نووکه به شێوه‌یه‌کی پسپۆڕی هه‌ڵدانه‌وه‌ی بۆ کراوه.
لە ئێران و به تایبه‌ت له کوردستان لەحاڵێکدا ئەو پشکنینە ده‌کرێ که پاراستنی ئاسەوارە مێژووییەکان یەکێک لە کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی و پیشە دەستییەکانی ئێران بە ئەژمار دێ، بە شیوه‌یه‌ک کە دزین و بەتاڵانبردنی ئەو ئاسەوارانە داهاتیکی زۆری بۆ هه‌لپه‌رستان هه‌یه.
شایانی باسه که‌شاری سەردەشت بە حەشیمەتی ١١٠ هەزار کەس مووزەخانەی نییه‌و زۆربەی ئاسەوارە مێژووەییەکانی ئەم شارە له ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگیراون.