سەرەڕای ئەوەیكە جووتیارانی كورد لە ناوچەكانی كرماشان و ورمێ، زیانی زۆریان بەركەوتووە، دەوڵەت مل بە قەرەبوو كردنەوەی نادا.
بەپێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، ڕێژەی زەرەر و زیانی بەشی كشت و كاڵیی پارێزگای ورمێ، لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە ٦٠٠ میلیارد تمەن خەمڵێندراوە.
هەروەها لە پارێزگای كرماشان، جووتیاران لەگەڵ زیانی یەك هەزار میلیارد تمەنی بەرەوڕوون.
ڕاگەیهندنه ده‌وڵه‌تییه‌کان، سەرما و وشكەساڵی بە هۆكاری سەرەكیی ئەو زیانانە ده‌زانن.
له حاڵێکدا ئه‌م زه‌ره‌رو زیانانه بڵاو ده‌کرێته‌وه که بنكەی بیمەی جوتیارانی جیهادی كەشاوەرزی لە كرماشان و ورمێ، نەیانتوانیوە لە كاتی خۆیدا قەرەبووی زیانەكان بكەنەوە.
کاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری دەوڵەت “نەبوونی بوودجەی تەرخان كرا‌و” به هۆکاری دواکه‌وتنی قه‌ره‌بووه‌کان ده‌زانن.
بیمەی كشتوكاڵی لە ئێران، بنكەیەكی دەوڵەتییە و لەسەر داهاتەكانی دەوڵەت بەرنامەكانیان دابین دەكرێ.
بەپێی سه‌رچاوه ئامارییه‌کان، ساڵانە له بەشی كشتوكالی ئێران، بەهۆی ڕووداوی پێشبینی نەكراوەوە، زیاتر له ٢٠هەزار میلیارد تمەن زەرەر و زیان له وه‌رزێران ده‌که‌وێ.