ماوه‌ی ٢٦ ڕۆژه به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد به ناوی “محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵاهی” له به‌ندی تاكه‌كه‌سیی زیندانی بیرجه‌ند، به هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانی مانی له خواردن گرتووه.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی گوتوویه‌تی بێتوو داواكانی له بابه‌ت گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانه‌كانی بۆكان یان مه‌هاباد و پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بێ وڵام بمێنێته‌وه، له مان گرتن به‌رده‌وام ده‌بێ.
به‌م جۆره كه له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا ئه‌وه سێهه‌مین جاره كه ئه‌م زیندانییه سیاسییه مان له خواردن ده‌گرێ. له مانگی گه‌لاوێژیش بۆ ماوه‌ی ٥ ڕۆژ مانی له خواردن گرتبوو، به‌ڵام له ئه‌نجامدا سه‌رۆكی زیندان و دادستانی “ته‌به‌س” به‌ڵێنییان پێ دابوو كه مه‌ره‌خه‌سی پێ بده‌ن، هه‌ر بۆیه كۆتایی به مان گرتنه‌كه‌ی هێنابوو.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی، خه‌ڵكی شاری بۆكانهو له پاییزی ساڵی ٨٤له ماڵی خۆی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له زستانی ساڵی ٨٥ به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا، له لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلاب له شاری مه‌هاباد حوكمی ١٨ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی “ته‌به‌س”ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ئه‌م زیندانییه سیاسییه كورده له‌م ماوه‌یه‌دا له زیندانی شاره‌كانی سه‌رده‌شت، مه‌هاباد، ورمێ و ته‌به‌س به‌ند كراوه و له‌م ماوه‌یه‌شدا به تۆمه‌تی پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی داكۆكاری مافی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له لایه‌ن دادگای ئینقلاب له شاری ورمێ حوكمی 6 مانگ زیندانی دیكه‌شی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.