بەشێک لە زیندانییانی سیاسیی زیندانی “فەشافوویە”، کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا دەسبەسەر کراون، لە نامەیەکدا ڕایانگەیاندوە کە بارودۆخی ئەم زیندانە و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئەو شوێنە دۆخێکی مەترسیداری بۆ زیندانییەکان پێکهێناوە و سەرەڕای تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و گەرمی هەوا هیچ پێداویستییەکی تەندروستی و پزیشکی بۆ زیندانییەکان نییە و تەنانەت ئاوی خواردنەوە و شۆردنیش دەست ناکەوێ و خۆمان ناچارین ئاو بکڕین، بەرپرسانی زیندان بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لە گەڵ زیندانییەکاندا هەڵسوکەوت دەکەن و هیچ یاسایەک لێرەدا بوونی نییە و سەرەڕای پەسەند کردنی چوونە دەرەوەی زیندانییەکان بە مەرج بە شێوەی کاتی لە لایەن دەزگای دادی ڕێژیمەوە، بەرپرسانی ڕێژیم لەو زیندانەدا ئیزنی چوونە دەرەوە وچاوپێکەوتنیش بە زیندانییە سیاسییەکان نادەن .
شایانی باسە کە زیندانی فەشافوویە یەکێک لە زیندانە مەترسیدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە لە شوێنێکی گەرم هەڵکەوتوە و زیاتر شوێنی زیندانییە سیاسییەکانی دژبەری ڕێژیمە.