هونەرمەند و ژەنیاری دیاری شاری مەهاباد “کەریم تاهوو”، کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی دووشەممە، ۲ی پووشپەڕی ۱۳۹۹ی هەتاوی هونەرمەندی دیاری خەڵکی شاری مەهاباد کەریم تاهوو کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند “کەریم تاهوو”، یەکێک لە ژەنیارە دیارەکانی کوردستان و بە تایبەت مەهاباد بوو، ناوبراو بە ژەنینی ئامێری موسیقی”نایە” جێ پەنجەی لە هونەر و فۆلکۆری کوردیدا بە باشی دیار بوو و لەم پێوەندییەدا خزمەتێکی بەرچاوی بە هونەری کوردی کردوە.
ئەو هونەرمەندە بە ئامێری نایە، لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندانی گەورەی وەک، مامۆستا ڕەسووڵ نادری، قادر مامەندی، عەلی گڵێنانی و محەممەد خەلیفانی هاوکاری کردوە و لە ڕێگای هونەرکەیەوە توانیبووی ببێتە کەسێکی دیار و خۆشەویستی ناوچەکەی خۆی و زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوە و ڕێوڕەسمەکانی بە هونەرەکەی دەڕازاندەوە.