کۆماری ئیسلامیی ئێران، کەشتییەکی دیکەی خواردەمەنی ڕەوانەی وێنیزۆئیلا دەکا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “ڕۆیتێرز”، کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش گەیاندنی پێنج کەشتیی سووتەمەنی لە مانگی جۆزەردان بە ڕێژیمی مادۆرۆ، کەشتییەکی دیکەی خۆراک و پێداویستیی خواردنی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردوە. ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاراکاس بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتیی خەڵکی ئێران ڕایگەیاند کە ئەو کەشتییە بۆ ئەوەیە کە سووپێر مارکیتێکی ئێرانی لە کاراکاس ئەو خۆراکانە بە خەڵکی ئەو وڵاتە بفرۆشی. ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئێران بەهۆی سیاسەتی هەڵە و ئاژاوەگێڕانەی کۆماری ئیسلامی بەدەست برسییەتی و نەبوونییەوە دەناڵێنن.
هەروەها لە لایەکی دیکەوە پاش ئەوەیکە “دۆناڵد ترامپ”، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕ، ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە لە گەڵ مادۆرۆ یەکتر ببینن، ئەمڕۆ سێشەممە “نیکۆلاس مادۆرۆ”، سەرۆک کۆماری وێنێزیۆئێلا گوتی: “ئامادەیە لە گەڵ ترامپ کۆ ببێتەوە و پێشتر لەگەڵ جۆن بایدێن قسەی کردوە کە ئەمە هەواڵێکی ناخۆشە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەوانەیە مادۆرۆش ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکای پی باشتربێ تا کۆماری ئیسلامیی ئێران.
جێگای ئاماژەیە کە هەردوو حکوومەتی وێنێزۆئێلا و ئێران لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر و خەڵکی وڵاتەکانیان سەرکوت دەکەن و، ناڕەزایەتیی خەڵک لەو دوو وڵاتە بەردەوامە و ئەوان بە زەبری چەک خۆیان بەسەر خەڵکدا سەپاندوە و بوونەتە هۆی برسییەتی و نەبوونی و نەهامەتی خەڵکی ئێران و وێنزۆئیللا و، لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشدا دوو حکوومەتی تەریک و بێزراون .












