پاوێل دۆروف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سیستمی په‌یام گه‌یاندنی تێلێگرام ده‌ڵێ پاش ڕه‌د كردنه‌وه‌ی داوای كاربه‌ده‌ستانی ئێران بۆ “سیخوڕی كردن له هاووڵاتییانی” ئه‌م وڵاته، ئه‌م تۆڕه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له ئێران داخرا به‌ڵام ئێستا فیلتێر كراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتوویه‌تی كه ئێران له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا نیوه‌ی ترافیكی تێلێگرامی ڕاگرت و ڕۆژی ڕابردووش، ڕێك ئه‌م كاته‌ی كه هه‌واڵه‌كه ڕاگه‌یه‌ندرا، بۆ ماوه‌ی ٢ كاتژمێر به ته‌واوی ئه‌م تۆڕه‌ی ڕاگرت، ئێستاش وێده‌چێ پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بڕیاریان دابێ ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تێلێگرام له یه‌كه‌مین په‌یامی خۆیدا له بابه‌ت ده‌سپێكی داخرانی تۆڕه‌كه‌یان نووسیبووی: “كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به‌نیازن بۆ سیخوڕی كردن له هاووڵاتییانی ئێرانی كه‌ڵك له تێلێگرام وه‌ربگرن. به‌ڵام ئێمه ناتوانین له‌م بواره‌وه یارمه‌تیی ئه‌وان بكه‌ین و هیچ كاتیش ئه‌م كاره ناكه‌ین.”
تێلێگرام یه‌كێك له تۆڕه زۆر خۆشه‌ویسته‌كانی ئێرانه و هه‌رنه‌بێ ٢٠ میلیۆن ئه‌ندامی له‌م وڵاته هه‌یه.
پاوێل دۆروف هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كان و تێكنۆلۆژیی هه‌واڵگریی ئێران داوای له تێلێگرم كردووه كه ئامرازی پشكنین و سیخوڕی كردنیان بۆ دابین بكا، به‌ڵام ئێمه ئه‌م داوایه‌مان به‌هێند وه‌رنه‌گرت، هه‌ر بۆیه ئه‌وان ئه‌م تۆڕه‌یان داخست.”
پاورۆف له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا نووسیویه‌تی: “ئه‌وان فه‌رمانیان پێ كراوه تا ڕێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و چالاكی كردنی ئه‌م تۆڕه ڕابگرن و سه‌دی ٥٠ی ترافیكی تێلێگرام كه‌م بكه‌نه‌وه تا هیچ كه‌س نه‌توانێ كه‌لكی لێ وه‌ربگرێ.”
سایتی “گرداب”یش كه سه‌ر به ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه ڕێكخراوه‌كان و به‌شێك له فهرماندهریهتیی په‌دافه‌ندی سایبێریی سپای پاسدارانه، سه‌باره‌ت به كه‌لك وه‌رگرتن له تێلێگرام هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته كردووه.
له حاڵێکدا مه‌حمود واعێزی فیلتێرکردنی تێلێگرامی ڕه‌د ده‌کاته‌وه که ززۆربه‌ی هه‌واڵده‌رییه‌کان داخرانی چه‌ند کاتژمێریی تێلێگرام ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌کانی ئیران.