• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سه‌رکه‌وتنی چینی مامناوه‌ندی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانیی کانادا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/10/22
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ

رۆژی دووشەممه‌٢٧ی ره‌زبه‌ر، هەڵبژاردنی گشتیی پارڵمانی فێدڕاڵی وڵاتی کانادا بەڕێوەچوو. دەنگدەرانی کانادایی لە ٣٣٨ کورسیی مەجلیسی عەوام، زورترین دەنگیان بە حیزبی لێبراڵ دا. “جووستن تروودوو”ی ٤٣ ساڵە، رێبەری حیزبی لیبڕاڵ کە حیزبەکەی پتر لە١٨٠ کورسی و زوورینەی مسۆگەر کردوە، دەبێتە سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە ٣٥ میلیۆن کەسی یە.
حیزبی لێبراڵی کانادا، لە هەڵبژاردنی پێشوو دا که‌ ساڵی ٢٠١١ به‌ڕێوه‌چوو، بە ٣٨ کورسی پارڵمانی لە نزمترین ئاستی ژیانی سیاسی خۆی دابوو. بەڵام “تروودوو”ی لاو و هاوبیرانی، بەدانی پلانی ئابووری جێی پەسندی زۆربەی خەڵکانی خاوەن دەنگ، بە درووشمەکانی: “کاتی گۆڕانی ئه‌م وڵاتەیە” و “شەفافییەت و سەداقەت”، سەرنجی زۆربەی ده‌نگده‌رانی ئه‌م جاری هه‌ڵبژاردنه‌کانی بۆ لای حیزبی لیبڕاڵ راکێشا. بەشێکی گرینگی بەڵێنیەکانی حیزبی لیبڕاڵ له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمان دا بریتی بوون له‌. دووری کردن لە بەشداری نیزامی بە دژی داعش و کێشانەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی لە ئیئتلافی رۆژئاوا و گەڕاندنەوەیان بۆ کانادا، دانی بەڵێنی بە ئاسایی کردنەوەی پێوندییەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، و کردنەوەی باڵیوێزخانەکانی له‌ دوو وڵاتی تاران و ئۆتاوا، درێژەدان به‌ کێشانی لوولەی نەوت بۆ ئەمریکا، ئه‌ستاندنی ماڵیاتی زۆرتر لە دەوڵەمەندەکان، کەمکردنەوەی ماڵیاتی چین و توێژە مام ناوەندی و کەم داهاتەکان، زیاد کردنی مووچەی خانه‌نشینان، تەرخان کردنی زیاتری پێداویستییه‌کانی منداڵان و خاوه‌ند پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌کان و شوێنە خزمەت گوزارییەکان، کەمکردنەوەی بوودجەی نیزامیی وڵات، وەرگرتنی ٢٥ هەزار ئاوارەی سووریە یی، هه‌وڵدان بۆ یارمه‌تیگه‌یاندن به‌ کەمکردنه‌وه‌ی هەڵکشانی گەرما .
ئێستا زۆربەی زوومی دووربینەکان و چاوی کامێراکان لەسەر جووستین تروودوو، سەرۆک وەزیری نوێی کانادایە. ناوبراو، کوڕە گەورەی پیەر تروودوو- پازدەیەمین سەرۆک وەزیری کاریزماتیکی-، کانادایە کە یەکێک لە سیاسەتمەداره‌ شوێنەدانەرو مه‌زنه‌کانی کانادا بوو.
جووستین کە لە کرسیمەسی (٢٥ ی دیسامبری ١٩٧١) لە ئۆتاوای کانادا، لە دایک بووە؛ دوای تەواوکردنی خوێندن، ماوه‌یەک لە ڤانکووڤێری کانادا لە دواناوندی “وینستۆن چرچیل” مامۆستای وانەکانی کۆمەڵایەتی و زمانی فەرانسەوی بوو. لەو شاره‌ دەژیا کە دوو رووداوی ناخۆشی بۆ هاتە پێش. برایەکی بە هۆی وەبن کەوتنی ڕنووی بەفر- لەساڵی ١٩٩٨- گیانی لە دەست دا، و باوکیشی لە ساڵی ٢٠٠٠ دا بەهۆی شێرپەنجەی پڕۆستات لە تەمەنی ٨٠ ساڵی دا، کۆچی دوایی کرد.
جووستین تروودوو، کە لە ساڵی ٢٠١٣ بە سەرۆکی حیزبی لیبڕاڵ هەڵبژێرا-، لەگەڵ سۆفی گرێگۆر- وێژەری تلویزیۆنی لە مۆنتڕاڵ-، ژیانی هاوبەشیان لە ساڵی ٢٠٠٥ پێک هێناوە و دوو کوور و کچێکی هەیە. ئەو پێی وایە ماری جوانا پێویستە یاسایی بکرێ. لە حاڵەتی نهێنی یا قاچاغ بێتە دەر و ماڵیاتی لەسەر دانرێ.
بە پێی راپۆرتە تەبلیغاتییه‌کان، هەڵبژادنه‌کانی ئەم جارەی کانادا ئیمکاناتێکی زۆری بۆ تەرخان کرا، کە لە ١٤٠ ساڵی رابردوودا، بێ وێنە بووە. خانمێکی ئەفغانی- کانادایی بە ناوی “مەریمی مونسیف” و دوو ئێرانی- کانادایی بە ناوەکانی “عەلی ئیحساسی” و “مەجید جوهەری” وەک نوێنەری حیزبی لیبڕاڵ- بۆ یەکەم جار، لە شاری تۆڕێنتۆ-، بوون بە ئەندامی پاڕڵمانی فێدراڵی کانادا.
ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە، کە دوای نزیک به‌ یەک دەیە حیزبی کۆنسێرڤایتف و راست ئاژۆی هێنایە رەدەی دووهەم. واته‌ کەمتر لە١٠٠ کورسی. هەرچەند پتر ماندووبوونی خەڵکانی کانادایی لە وەزعییەتی نالەباری ئابووری و جیاوازی زۆری چینایەتیی هۆیەکی گرینگی شکستەکانیان بووە. ئەگەر لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەمریکا دا، کۆماریخوازەکان سەرکەتوو بن، لەگەڵ دەوڵەتی لیبڕاڵی نوێی کانادا، هاوکارییان وەک دەروانی ماوەی ده‌سه‌ڵاتدارێی باراک ئۆباما نابێ. چونکە سیاسەتەکانی حیزبی “تروودوو” پتر لە گەڵ دێمۆکڕاتەکانی ئەمریکایی دێتەوە هەتا کۆماری خوازەکان.
سەرەڕای ئەو مەسەلانەی باسیان کرا، زۆربەی دەنگدەرانی کانادایی سەرۆک وەزیرێکی نوێ و لاو و لیبڕاڵ یان لە بنەماڵەیەکی سیاسەتمەدار، بۆ وڵاتێکی گەورەی فێدراڵ و فرەگەلی هەڵبژارد. ئەو هەڵبژاردنە، یەکێک لە رووداوە مێژووییانه‌یه‌ که‌ کاریگەری بۆ سه‌ر هه‌ڵوێستی چینی مام ناوەندی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە ئێران، ئورووپا و ئەمریکای لاتین و لەوانەیە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش ده‌بێ

بابەتی هاوشێوە

بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22
بابەتی رۆژ

تێرۆریزمی دەوڵەتی و سەری مارەکە!

ڕێکەوتی 2021-08-09
بابەتی رۆژ

دوایین وتە و کۆتایی

ڕێکەوتی 2019-07-13

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist