بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ بەڕێوەبردنی خولی یازدەهەمی فیستیڤاڵی چیرۆکی بانەو رێزگرتن لە بەشدارانی خولی فیستیڤاڵەکە، بەڕێوەبەرانی ئەو فیستیڤاڵە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان بەڕێوە برد.
لە کۆبوونەوەکەدا لە لایەن دەبیری ئیجرایی و بەشداربووانی فستیڤاڵەکانی یەکەم تا دەیەم کە بریتی بوون لە محەممەد سدیق کەریمپوور- سۆران حسەینی- حەمید ڕفاعی – عەتا نەهایی و فوئاد جەهانی، کورتە باسێک پێشکەش کرا. پاشان ڕێزنامەی بەڕێوەبەریی فیستیباڵ بە ئەندامانی نووسینگەی دەیەمین فستیڤاڵ درا. دیاریکردنی بەشەکانی نووسینگەی فستیڤاڵ و هەڵبژاردنی ئەندامانی هەر بەشێک بۆ خولی یازدەهەم بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە بوو.
فیستیڤاڵی چیرۆکی بانە لە لایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی ” بەڕۆژە” لە شاری بانە بەڕێوە دەچێ. لەو فیستیڤاڵەدا چیرۆکنووسانی کوردستان و ئێران بە ناردنی بابەتەکانیان لە بوارەکانی چیرۆک، وتاری ئەدەبی، چێرۆکی منداڵان و مێرمنداڵان بە هەر کام لە زمانەکانی کوردی و فارسی بەشدار دەبن. بڕیارە خولی یازدەهەمی فیستیڤاڵەکە پاش دوو ساڵ دواکەوتن، لە بەفرانباری ئەمساڵ دا بەڕێوە بچێ