هێزه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌ریكن ناوچه‌كانی نێوان مه‌ریوان و بانه مێنڕێژ ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كه هێزه‌كانی ڕێژیم له ناوچه‌كانی مه‌ریوان له لای ده‌وه‌ران تا سنووری پاسگای گوندی سێف و نێوان سنووری بانه و مه‌ریوان خه‌ریكن مین داده‌نێنه‌وه و ئاگاداری خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ریان كردوه كه هاتوچۆكانیان ڕاگرن.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا خه‌ڵكی ئاواییه‌کانی دوو پلۆره و به‌رده‌ڕه‌ش و كانی ڕۆژ ئه هه‌واڵه‌یان له فه‌رمانده‌ی پاسگای ئه‌م ناوچه‌یه بیستوه.
پێویست به ئاماژه‌یه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش فه‌رمانده‌ی پاسگای قامیشڵه له‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته سه‌ر مینی چێنراوی خۆیان و له ئاكامدا لاقێكی ده‌په‌ڕێ.