برای شه‌هیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ناوچه‌ی مه‌ریوان کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٤، ناسر ئه‌حمه‌دی، برای شه‌هید مه‌نسوور ئه‌حمه‌دی به‌هۆی نه‌خۆشی ماڵاوایی له ژیان کرد.
کاک ناسر ساڵی ١٣٣٩ له ئاوایی “هوویه” سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی مه‌ریوان له دایک بوو، ناوبراو مرۆڤێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و خۆشه‌ویستی ئه‌م ناوچه‌یه بوو.
جێی باسه شه‌هید مه‌نسوور ئه‌حمه‌دی، پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، رێکه‌وتی ٢٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٦٤ له پێناو خاک و نیشتمانهکهیداو له ڕووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه دژی گه‌لییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک ناسر ئه‌حمه‌دی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌س و کاری به‌ڕێزیان و خه‌ڵکی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ده‌کا.