هه‌وڵی خوێندن به زمانی کوردی و خوێندنی ئه‌ده‌بیاتی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له مێژه له ئارا دایه. جگه له‌و به‌شه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له کۆنه‌وه کاری بۆ کردوه، هه‌وڵ دراوه له چوار چێوه‌ی قانوونی ئهساسییشدا ئه‌و ئامانجه فه‌رهه‌نگییه بێته دی. هه‌رچه‌ند له قانوونی ئه‌ساسیی ئێران‌دا خوێندنی زمانی “اقوام” له په‌نا زمانی فارسی به ره‌سمی ناسرواه، به‌ڵام هه‌تا ئه‌م دوییانه که به خۆشییه‌وه “زانکۆی رازی” له شاری کرماشان بڕیاری داوه به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی بکاته‌وه، له چوارچێوه‌ی سیسیتمی په‌روه‌رده و فێرکردنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا ئه‌و ئه‌رکه به‌ڕێوه نه‌ده‌چوو. دیاره ده‌بێ بگوترێ که ئه‌م هه‌وڵه پێشتر له “زانکۆی کوردستان” له شاری سنه به ئاکام گه‌یشتبوو و پاشان بڕیار درا بگوازرێته‌وه بۆ زانکۆی رازی.
با له‌پێشدا بگوترێ که کردنه‌وه‌ی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له زانکۆی رازی به‌ر له‌وه‌ی پێدانی ئیمتیازێک به کورد و منه‌تێک بێ له‌سه‌ر کورد، ته‌نیا داننان به به‌شێک له مافه فهههنگییهکانی کورده که به ناهه‌ق تا ئێستا لێی زه‌وت کراوه. پاشان ئه‌وه به‌شێکی که‌م و له چوارچێوه‌یه‌کی ته‌سکی مافه فه‌رهه‌نگییه‌کانی کورد دایه. مه‌سه‌له‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌لێک لایه‌ن، به تایبه‌تی لایه‌نی سیاسیی هه‌یه و مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌که. به‌ڵام کردنه‌وه‌ی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ده‌سکه‌وتێکه له چوارچێوه‌ی مافه فه‌رهه‌نگییه‌کانی کورددا بۆ ئه‌م قۆناغه و له چاو رابردوو جێی بایه‌خه و ته‌نانه‌ت جێی هیوایه، هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستا نه‌چۆته بواری عه‌مه‌لییه‌وه، گه‌لێک که‌موکووڕی و که‌ند کۆسپی له‌سه‌ر ڕێگان.
کردنه‌وه‌ی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ته‌نیا له زانکۆی رازی بۆخۆی یه‌کێک له که‌موکوڕییه‌کانی خوێندن به زمانی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. رنگه ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مه سه‌ره‌تایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌م زانکۆیه‌دا سنووردار بکرێ و هه‌موو زانکۆ‌و لقه‌کانی زانکۆ له شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش نه‌کرێته‌وه ئه‌مه به ته‌نیا خزمه‌تێکی ئه‌وتۆ به زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ناکا. کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه ئه‌گه‌ر زانکۆیه‌کانی دیکه‌ش بگرێته‌وه کارێکی گرنگ و پڕ بایه‌خ ده‌بێ. ته‌نانه‌ت هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له زانکۆکانی سهرانسهرییش به تایبه‌تی له تاران کارێکی پێویست و ره‌وایه. خوێندنی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی که هه‌ر له کۆنه‌وه له مۆسکۆ، پاریس و به گشتی له وڵاتانی بێگانه دا هه‌بووه، بۆچی ره‌وا نیه که له ئێرانیش هه‌بێ که ١٠ میلیۆن کوردی لێ ده‌ژی.
که‌موکوڕییه‌کی دیکه ئه‌وه‌یه که خوێندن به زمانی کوردی تایبه‌ت بکرێ به ئاستی زانکۆ. ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کان درێژه‌یان هه‌بێ ره‌نگه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵه له باشووری کوردستان ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می رێژیمی به‌عسیشدا هه‌بوو و ئێستاش خه‌ریکه له باکووری کوردستان وه‌دی دێ و له رۆژئاوای کوردستانیش په‌ڕه‌و ده‌کرێ، پێویسته له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له هه‌موو ئاسته‌کانی خوێندن دا بێته دی، به تایبه‌تی له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا. منداڵانی کورد ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ئورووپاییشدا ئه‌و مافه‌یان هه‌یه، پێویسته له وڵاتی خۆشیان هه‌یانبێ.
هه‌وڵی دیکه‌ش بۆ خوێندنی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دراون؛ زانکۆی رازی له کرماشان پێشتریش ئه‌م هه‌وڵه‌ی دابوو. ئه‌مه‌ی ئێستاش له راستیدا قه‌رار بوو له زانکۆی سنه دابمه‌زرێ. بێگومان له شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش داخوازی بۆ خوێندنی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی هه‌یه. جێی خۆیه‌تی ئه‌م هه‌وڵانه هاوئاهه‌نگ بن. ئه‌گه‌ر له زانکۆیه‌کانی دیکه‌ش به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی کرایه‌وه پێڕه‌وی له یه‌ک سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی بکرێ و پێڕه‌وه‌ی له زمانی کوردی وه‌ک زمانێکی ستاندارد بکرێ له جیاتی ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هه‌ر زانکۆیه‌ک له هه‌ر شارێک پێڕه‌وی له شێوه‌زاری ئه‌و ناوچه‌یه بکا. ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێ، له جیاتی خزمه‌ت زیان به زمانی کوردی ده‌گا.
ئه‌وه له به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له زانکۆی رازی چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که پێوه‌ندی و هامۆشۆیهکی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی دوور‌و درێژی خوێندنی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران به تایبه‌تی باشووری کوردستان هه‌بێ. که‌ڵکوه‌گرتن له مامۆستایان و پسپۆڕانی ئه‌و به‌شه له ده‌ره‌وه، موتالای کتێب و سه‌رچاوه کوردییه‌کان و سه‌دان و بگره هه‌زاران لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی بێگومان له‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌و به‌شه له زانکۆی رازی ده‌ورێکی زۆریان ده‌بێ و به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له زانکۆی رازی ئه‌گه‌ر به‌و روانگه‌یه‌وه بچێته پێش، به مه‌رجێک که‌ندو کۆسپی سیاسیی نه‌یه‌ته سه‌ر ڕێ، ده‌توانێ بناخه‌یه‌کی پته‌و به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک بۆ خوێندنی زمانی و ئه‌ده‌بیاتی کوردی دابڕێژێ و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره له ئه‌رکی خزمه‌ت به زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا به‌ده‌ست بێنێ.