لە ئەنجامی هەڵدانەوەی پێنج شوێنی مێژوویی لە دەڤەری سەردەشت، ئاسەواری مێژویی چاخی بەردین کە بۆ ٦ هەزار ساڵ لەوەپێش دەگەڕێتەوە، دۆزرایەوە. ئەو شوێنە مێژووییانە کە ٢٠ رۆژ لەوەپێش کاری کۆڵین و دەرهێنانی ئاسەوارەکانیان دەستی پێ کرد، کەوتۆونەتە نیزیک گوندەکانی «نیسکاوێ، بریسوێ، بالان، باغی و بروێ».
تا ئێستا ئاسەوارگەلی وەک پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان، شوێنی نیشتەجێبوون، کەلوپەلی تایبەت بە ناشتن و رێورەسمی بە خاکسپاردنی مردوەکان دۆزراونەتەوە.
لە باری مێژوییەوە ئاسەوارەکان دەگەڕێنەوە بۆ قۆناخی چاخی نوێی بەردین کە بە سەرەتای دەسپێکردنی کشتوکاڵ و کەوی کردنی ئاژەڵ لە لایەن مرۆڤەوە پێناسە دەکرێ