سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم له له ناوچه‌ی “هۆدر”ی سه‌ڵماس هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر کۆمه‌ڵێک کۆڵبه‌ر و به‌م هۆیه‌وه کۆڵبه‌رێکی کورد به ناوی عه‌لی ڕازقی، خه‌ڵکی ناوچه‌ی “باژرگه” سه‌ر به شاری سه‌ڵماس زۆر به توندی بریندار بوو.
هێزه‌کانی هه‌نگی سنووری پاش ئه‌وه‌ی که به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌م کۆلبه‌رانه کردووه، ده‌ستیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکی زۆر له بار و شتوومهکهکانیشیان داگرتووه.
عه‌لی ڕازقی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خیزاندار، بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆی به ناچار ڕووی له کاری مه‌ترسیداری کۆڵبه‌ری کردووه، ناوبراوپاش بریندار بوونی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه بێڕێزییه‌کی زۆریشی پێ کراوه.
ئه‌م کۆڵبه‌ره کورده ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری سه‌ڵماس له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه.
شایانی باسه که ساڵانه به سه‌دان که‌س له کۆڵبه‌ران و کاسبکاران به تایبه‌ت له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان، به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی ڕێژیم ده‌کوژرێن یان بریندار ده‌بن.