سه‌رۆكی ئیداره‌ی چاودێریی فه‌ننی به‌سه‌ر بیناكانی ئیداره‌ی گشتیی وه‌رزش و لاوانی پارێزگای ورمێ گوتی هه‌ر ئێستا ٤٠ پڕۆژه‌ی وه‌رزشی له‌م پارێزگایه به نیوه‌چڵی ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه نێوخۆییه‌كان، عه‌لیڕه‌زا سهلیمزاده رایگه‌یاندووه: ڕێژه‌ی ئه‌م پڕۆژه وه‌رزشییانه ٢٩ گه‌ڵاڵه‌ی پارێزگا‌و ١٩ گه‌ڵاڵه‌ی میللین كه هێندێكیان تا ڕاده‌یه‌ك كاریان له‌سه‌ر كراوه.
ناوبراو ده‌ڵی ته‌نیا دروستكردن و جێبه‌جێكردنی ١٠ پڕۆژه‌ی وه‌رزشی له ئه‌ستۆی شیركه‌تی گه‌شه‌و پاراستنی شوێنه وه‌رزشییه‌كانه.
سهلیمزاده سه‌رانه‌ی گشتیی وه‌رزشی پارێزگای ورمێی به ٦٢ سانتی میتری چوار گۆشه ڕاگه‌یاندو گوتی پشكی ئیداره‌ی گشتیی وه‌رزش و لاوان ٤٢ سانتی میتری چوار گۆشهیهو ئه‌وانی دیكه سه‌ربه ڕێكخراو‌و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م پارێزگایه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌دا بوودجه‌ی گه‌ڵاڵه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ی تا ئاستی ٨١ میلیارد و ٥٠٠میلیۆن ریاڵ مه‌زنده كرد‌و گوتی ته‌نیا سه‌دی ی٤٠ له‌م بوودجه‌یه ته‌رخان كراوه‌و پڕۆژه نیوه‌چڵه‌كان چاوه‌ڕوانی سه‌دی ٦٠ بوودجه‌كه‌ی دیكه‌ن كه ئاخۆ به ده‌ستیان ده‌گا یان نا.
هه‌روه‌ها سهلیمزاده ئاماژه‌ی به نیوه‌چڵ مانه‌وه‌ی یاریگای ١٥ هه‌زار كه‌سیی “باكری”ی ورمێ كرد‌و گوتی تا ئێستا ته‌نیا بڕی ١٠٠ میلیارد ریاڵی بۆ دابین كراوه، له حاڵێكدا كه ئه‌م پڕۆژه‌یه له ساڵی ٨٤وه ده‌ستی پێكردوه، به‌ڵام هه‌روا به نیوه‌چڵی ماوه‌ته‌وه‌و ڕه‌وتی دروستكردنی زۆر به خاوی ده‌ڕواته پێش.