١٥٠ هه‌زار هێكتار له لێره‌واره به‌ڕوه‌كانی پارێزگای كرماشان وشك بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری سامانه سرووشتییه‌كانی پارێزگای كرماشان، دابینكردنی بوودجه بۆ پێش‌گرتن له وشكنه‌بوونی دار به‌ڕووه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ی به كه‌مزانی و گوتی ساڵی ڕابردوو ته‌نیا نزیك به سه‌دی ٣٠ بوودجه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له ته‌رخان كرابوو.
مراد شێخ وه‌یسی به هه‌واڵده‌ریی ئیسنای ڕاگه‌یاند كه پانتایی لێره‌واره‌كانی پارێزگای كرماشان ٥٢٧ هه‌زار هێكتاره كه به پێی نوێترین ئاماره‌كان له ١٥٠ هه‌زار هێكتاری داربه‌ڕووه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، سه‌دی ٤٠ی وشك بووه.
به وته‌ی شێخ وه‌یسی هۆكاری وشكبوونی داربه‌ڕووه‌كانی پارێزگای ئیلام له ساڵی ٨٩دۆزرایهوهو له ساڵی ٩٠ ڕوون بوویه‌وه كه نزیك به ١٥ هه‌زار هێكتار له لێره‌واره به‌ڕووه‌كانی پارێزگای كرماشان وشك بوون كه ئه‌م ڕێژه‌یه تا ئێستا له ١٥٠ هه‌زار هێكتار نزیك بۆته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی پارێزگای كرماشان له درێژه‌دا وێڕای ئاماژه به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك گوتی بۆ ته‌رخان كردنی بوودجه به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكبوونی دار به‌ڕووه‌كان پلان دانراوه كه ساڵی پێشووش بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان كرابوو، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه یه‌كجار كه‌م بووه. بۆ نموونه ساڵی پێشوو بڕی ٢ میلیارد‌و ٧٠٠ میلیۆن تمه‌ن دیاری كراوه به‌ڵام نزیك به سه‌دی ٣٠ ئه‌م بوودجه‌یه وه‌رگیرا.