به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ژنانی پارێزگای سنه وێڕای ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ژنانی تووشبوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر گوتی ئه‌مه جێی نیگه‌رانییه‌و پێویستیی به ڕوونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی خه‌ڵك هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا له سنه، له‌یلا ئاژیر له كۆبوونه‌وه‌ی كومیته‌ی پسپۆڕیی تاوتوێ كردنی ڕێكاری پێوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌ر گوتی، زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له نێو ژناندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له به‌رزبوونه‌وه دایه‌و زیانی قه‌ره‌بوونه‌كراوی گه‌وره‌ی له بنیاتی بنه‌ماڵه داوه.
ناوبراو ده‌ڵێ یه‌كێك له زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران كه بنیاتی بنه‌ماڵه تێك ده‌دا، تووشبوون به ماده‌ی هۆشبه‌ره كه ئێستا له ئێران له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ژنانی پارێزگاریی سنه، له درێژه‌دا گوتی: ئه‌م مه‌سه‌له نه‌ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ژنان داناوه، به‌ڵكوو ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیش له‌نێو ده‌با و له ئه‌نجامدا شوێنه‌واری خراپ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاش داده‌نێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: به‌پێی دوایین توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ئیعتیاد له نێو ژناندا دوو هێنده‌ی پێشوو زیادی كردووه.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی پارێزگاریی سنه پشتڕاستی كرده‌وه كه ئاستی زانیاریی ژنان له بابه‌ت خه‌ساره‌كانی تووش بوون به ماده‌ی سڕكه‌ر و مه‌ترسییه‌كانی یه‌كجار كه‌مه و ئه‌م مه‌سه‌له‌ش بۆته هۆی زۆر بوونی ڕێژه‌ی ژنانی موعتاد له سنه كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه كه، هۆكاری سه‌ره‌كیی زۆر بوونی ڕێژه‌ی ژنانی موعتاد، به‌كار هێنانی ئه‌م ده‌رمانانه‌یه كه كێش كه‌م ده‌كاته‌وه و له‌ش و لاریان ڕێك ده‌خا، به‌ڵام له‌م باره‌شه‌وه ئه‌م ژنانه زانیاریی پێویستییان نییه و تووشی هه‌ڵه ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ژنانی پارێزگای سنه له كۆتایی قسه‌كانیدا وێڕای ڕه‌خنه گرتن له كه‌مته‌رخه‌م بوونی ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌كان له بابه‌ت وشیار كردنه‌وه‌ی ژنان له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ئیعتیاد، وه‌بیری هێنایه‌وه كه، پێوه‌یسته ده‌نگ و ڕه‌نگی ناوه‌ندی سنه به‌رنامه‌ی بۆ وریا كردنه‌وه‌ی ژنان بۆ ڕێگری كردن له تووش بوون به‌م خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌بێ.