فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی حیزبوڵڵای لوبنان له سووریه كوژرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٩ی ئۆكتۆبری ٢٠١٥، شێوهنیزامییهکانی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایانگه‌یاندووه كه یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی ئه‌م گرووپه له سووریه كوژراوه.
كوژرانی ئه‌م فه‌رمانده‌ی حیزبوڵڵا له حاڵێكدایه كه ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ پێشتر فه‌رمانده‌یه‌كی پله‌به‌رزی دیكه به ناوی ئه‌بوو محه‌ممه‌د الاقلیم، هه‌ر له سووریه كوژرابوو.
حیزبوڵڵای لوبنان به پاڵپشتیی یارمه‌تیی ماڵی و چه‌ك و چۆڵی ئێران له سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی سووریه له ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا، شان به شانی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د به‌دژی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م وڵاته له به‌ره‌ی شه‌ڕ دایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بیه، حیزبوڵڵای لوبنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به بۆنه‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی پله‌به‌رزی خۆی، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه كردووه.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه، محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن سه‌فا، ناسراو به ئه‌بوو حه‌سه‌ن، له كاتی ئه‌نجامی مه‌ئمووریه‌تی خۆیدا له جیهادی به‌ناو “موقه‌ده‌س” به‌دژی ئه‌م هێزانه‌ی كه وه‌ك “كفر و وه‌هابییه‌ت” ناویان هێناون، كوژراوه.
گرووپی حیزبوڵڵا كه له لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و دژبه‌رانی سووری به به‌شداری كردن له كوشت و بڕی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته به تاوانبار ناسراوه، له گشت به‌یاننامه‌كانیدا كووژراوهكانی خۆی له‌م شه‌ڕانه‌دا، وه‌ك جیهادگهرایانی شه‌ڕی پیرۆز ناودێر ده‌كا.
ئه‌م فه‌رمانده پله‌به‌رزه‌ی حیزبوڵڵا كه له سووریه به ده‌ستی هێزه‌كانی دژبه‌ری ئه‌سه‌د كوژراوه، خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌فا له نزیك شارۆچكه‌ی “میفدون” له باشووری لوبنانه.”