سوڵتان ئه‌لعه‌راده، فه‌رمانداری شاری مارب، له وڵاتی یه‌مه‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ق٩ی ئۆكتۆبری ٢٠١٥ ڕایگه‌یاند، به‌م زووانه ناوی ئه‌م فه‌رماندانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له قاو ده‌درێ كه له كوشتوبڕی خه‌ڵكی یه‌مه‌ندا هاوكاریی شێوهنیزامییانی حووسیی و “ساڵح”یان كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه، فه‌رمانداری مارب وتوویه‌تی: “كه‌سانێك له ئێرانه‌وه به شێوه‌ی ناقانوونی هاتوونه‌ته نێو خاكی یه‌مه‌ن و وێڕای حووسییه‌كان و هێزه‌كانی ساڵح له شوێنی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵك له ناوچه‌كانی “ته‌عه‌ز” و “مارب” ده‌ستیان داوه‌ته كوشت و بڕی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته.
هێزه مه‌ده‌نییه‌كان دوو حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر پاش به‌چۆكدا هێنانی حووسییه‌كان له‌م پارێزگایه، شاری “مارب”یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كووده‌تاچییه‌كان ڕزگار كرد.
پارێزگاری مارب هه‌روه‌ها وتوویه‌تی هێزه مه‌ده‌نییه‌كان به یارمه‌تیی ئه‌م هێزانه‌ی كه له پارێزگای “ئۆجوف”ه‌وه تێكه‌ڵییان بوونه‌ته‌وه، تا مه‌ودای ٣٠ كیلۆمیتر پاشه‌كشه‌یان به شێوهنیزامییانی حووسی و هێزه‌كانی ساڵح كردووه.
كاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌ن له مارب ده‌ڵێن داگیر كه‌رانی ئه‌م شاره له لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه بۆته هۆی ئاڵۆز بوونی كه‌شی ئه‌منیه‌تیی ئه‌م ناوچه‌یه.
پارێزگای مارب جگه له بوونی وێستگه گه‌وره‌كانی به‌رهه‌م هێنه‌ری به‌رق، نزیكه‌ی سه‌دی ٧٠ی نه‌وت و گازی وڵاتی یه‌مه‌نیش دابین ده‌كا.