دادگایه‌ك له ئارژانتین به تاوانی ده‌ستێدابوون له په‌لامارێكی تێرۆریستی‌دا بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئیسراییل له‌م وڵاته، حوكمی زیندانی بۆ ئه‌ندامێكی حیزبوڵڵای لوبنان ده‌ركردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم، ڕاگه‌یه‌نه ئارژانتینییهكان ڕایانگه‌یاندووه دادگایه‌ك له‌م وڵاته به تاوانی ده‌ور گێڕان له هێرشێكی تێرۆریستی بۆسه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئیسراییل له ساڵی ١٩٩٢، حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌ندامێكی حیزبوڵڵای له‌م وڵاته ده‌ركردووه.
له‌م په‌لاماره تێرۆریستییه‌دا ٢٩ كه‌س كوژرابوون و نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌سیش برندار ببوون. ٢ ساڵ پاش ئه‌م ڕووداوه‌ش له ساڵی ١٩٩٤ له ناوه‌ندێكی هاوكاری كردنی یه‌هوودییه‌كان له بۆینێس ئایرێس به‌هۆی پیلانێكی دیكه‌ی تێرۆریستان و دانانه‌وه‌ی بۆمب، ٨٥ كه‌س كوژران و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌م پیلانه‌شدا شوێن پێی حیزبوڵڵای لوبنان و ڕێژیمی ئێران دۆزراوه‌ته‌وه كه پشتیوانی سه‌ره‌كیی ئه‌م گرووپه تێرۆریستیه‌یه.