دەوڵەتی ئۆکراین سەبارەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە هەڕەشەی سکاڵا کردن لە ئێران دەکا.
سەرۆک کۆماری ئۆکراین ڕایگەیاندوە، ئەگەر ئێران پێبەند نەبێت سەبارەت بە پێدانی زانیاری لەسەر خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، وڵاتەکەی لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر ئێران تۆمار دەکا.
” ڤێلادێمیر زێلێنسکی”، هەروەها ڕایگەیاندوە کە ئێران پێویستە پێبەندی بەڵێنەکانی بێ، ئەمەش تەنیا تایبەت نییە بە گێڕانەوەی سندووقی ڕەشی فڕۆکەکە ، بەڵکوو ئێران دەبێ بە فەرمی داوای لێبووردن بکا و هەموو زیانەکانیش قەرەبوو بکاتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر ئێران پێبەندی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی نەبێ، ئێمە ناچارین لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵای لەسەر تۆمار بکەین.
جێی ئاماژەیە، لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لە ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی کە هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا، کاربەدەستانی ئێران دوای سێ ڕۆژ ڕایانگەیاند کە هۆکاری کەوتنە خوارەوەکە هەڵەیەکی ئینسانی بووە تا لە ئاکامدا دەرکەوت کەوتنە خوارەوی فڕۆکەکە بەهۆی مووشەکێکی سپای پاسدارانەوە بووە.
شایانی باسە، دوای تێپەڕینی کاتێکی زۆر و قەول و بەڵێنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گەڕاندنەوەی سندووقە ڕەشەکە تاوەکوو ئێستا هەوڵەکان بێ ئاکام ماونەتەوە و کاربەدەستانی ئێران پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبوون.