نیما حه‌سه‌نی، چالاكی مه‌ده‌نی له زیندانی ورمێ ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، نیما حه‌سه‌نی له چالاكانی مافی مرۆڤی شاری ورمێ كه پاش تێپه‌ڕكردنی حوكمه‌كه‌ی ئازاد كرا.
پێویست به ئاماژه‌یه كه پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه بۆ به‌ندی لاوانی زیندانی ورمێ گواسترایه‌وه كه ناوبراو سه‌باره‌ت به ناردنی بۆ به‌ندی ناوبراو ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو و داوای كردبوو كه بۆ به‌ندی سیاسیی بگوازنه‌وه.
نیما حه‌سه‌نی له ڕۆژی ١٩ی گه‌لاوێژ ساڵ ٩٣ له به‌ربه‌ری ٢٠ی گه‌لاوێژ كه پێوه‌ندیی به گۆلی ورمێ وه هه‌بوو له‌گه‌ڵ ٢١ كه‌س له هاوبیرانی ده‌سبه‌سه‌ر و پاش دادگایی كردن له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ به سه‌رۆكایه‌تیی قازی چابۆك به تاوانی هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی و پڕوپاگه‌نده‌ی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیریی بۆ بڕایه‌وه.
نیما حه‌سه‌نی له دایكبووی ١٣٧٢ له لایه‌ن لقی ١٠ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ورمێ به ١ مانگ زیندانی ته‌عزیری به ئه‌ژماردنی ڕۆژه‌كان كه‌م كرایه‌وه.
جێی باسه كه نیما پێشتریش به هۆكاری چالاكیی مه‌ده‌نی ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو.