ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه به‌خێرایی و به بێ هیچ مه‌رجێك دوو چالاكی مه‌ده‌نیی کورد به ناوه‌كانی ئومێد عه‌لی شناس و ئاسۆ ڕۆسته‌می كه له به‌ندیخانه‌كانی ئێران خزێندراون ئازاد بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئومێد عه‌لی شناس و ئاسۆ ڕۆسته‌می به زیندانی عه‌قیده‌تی زانی كه به هۆی چالاكیی به پێناو ئازادیی ڕاده‌ربڕین و كۆبوونه‌وه زیندانی كراون.
ئه‌م ڕێكخراوه داوای كردوه كه ئه‌م دوو به‌ندكراوه مافی گرتنی پارێزه‌ر، چاودێریی پزیشكیان بۆ دابین بكرێ و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو كه‌سه بوه‌ستێنن.
ئومێد عه‌لی شناس، ڕۆژی ١٣ خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو ده‌سبه‌سه‌رو بۆ به‌ندی دوو سپای پاسداران گواسترایه‌وه‌و سه‌ره‌ڕای ده‌ركرانی حوكمی دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی، له دادگای سه‌ره‌تایی و پاشان له دادسه‌را به هۆكاری ناڕوون ئه‌م بارمته‌یه‌یان قه‌بووڵ نه‌كرد.
ئاسۆ ڕۆسته‌می چالاكی مه‌ده‌نی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر پاش به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانی كردن له خه‌ڵكی كۆبانێ له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نیی دیكه ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و پاش تێپه‌ڕكردنی ژووری تاكه‌كه‌سی و لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌ندی 8ی ئێڤین گواسترایه‌وه.
ئه‌م دوو به‌ندكراوه به تاوانی پڕوپاگه‌نده دژی نیزام، كۆبوونه‌وه وچالاکیی نواندن دژی ئه‌منیه‌تی میللی و بێڕێزیی به ڕێبه‌ریی به ١٠ ساڵ و ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران، له دادگایه‌كی 15 خولهكیدا له‌گه‌ڵ دوو چالاكی مه‌ده‌نیی دیكه له دادگای ئینقلاب به سه‌رۆكایه‌تیی قازی مه‌قیسه سه‌رجه‌م به ٣٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.