ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر ” ١٨ی ئۆكتۆبر” ڕایگه‌یاندووه كه ئێران ڕێگه به ئاژانس ده‌دا كه له ئاستێكی به‌ربڵاوتردا پێبه‌ندبوونی ئه‌م وڵاته به مادده‌كانی ڕێككه‌وتنامه‌ی ناوكی له‌گه‌ڵ گرووپی ١+٥ تاوتوێ بكا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، ئه‌م ئاژانسه ڕایگه‌یاندووه ئێران به‌وه قایل بووه له‌م كاته‌وه كه ڕێككه‌وتنامه‌ی ناوكی جێبه‌جی بكرێ به شێوه‌ی كاتی ڕێگه به پشكێنه‌رانی ئاژانس بدا له ناكاو سه‌ردانی سایته ناوكییه‌كانی ئه‌م وڵاته و تاوتوێی چالاكییه ناوكییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن.
به‌پێی پرۆتۆكۆلی ئیلحاقی، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێ له چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌تدا له ناكاو یان به‌پێی ڕاگه‌یاندنی پێشوو سایته‌كانی جێی سه‌رنجی ئه‌م ئاژانسه بپشكنێ.
پێویست به ئاماژه‌یه كه بریتانیا كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌ی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ئا‌مریكا ڕایگه‌یاندووه جێبه‌جی كردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه پێوه‌ندی به ڕاپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌باره‌ت به پێبه‌ند بوونی ئێران به بهڵێنییهكانیهوه هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كیه‌تیی ئورووپاش چوارچێوه‌ی قانوونیی پێویستی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان په‌سند كرد