كاربه‌ده‌ستانی پانتلهند، ناوچه‌ی خودموختاری سۆمالی ده‌ڵێن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه نزیك به ١٣٠ ئێرانی یه‌مه‌نییان ده‌سبه‌سه‌ر كردوه كه خۆیان ئیدیعا ده‌كه‌ن ڕاوچین و به‌ڵام له ئاوه‌كانی كه‌ناری سۆمالی ده‌سبه‌سه‌ركراون.
پێشتر كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌ی خودموختاری پانتلهند ڕایانگه‌یاندبوو كه ٦ به‌له‌می بیانی كه به شێوه‌ی ناقانوونی سنووره ئاوییه‌كانیان به‌زاندوه ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
گاڕدی ساحیلیی پانتلهند به ناوه‌نده‌كانی ههواڵدهرییهكانیان ڕاگه‌یاندووه كه له سه‌ره‌تای مانگی سیپتامبر ٩ به‌له‌م به ئاڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و یه‌مه‌نیان ڕاگرتووه و ١٣٠ كه‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر كردوه كه زۆربه‌یانی ئێرانی و یه‌مه‌نین.
چه‌ند چه‌كداری وڵاتی سۆمالی كه بۆ پاراستنی ئه‌م به‌له‌مانه له ترسی دزانی ده‌ریایی دانرابوون به شێوه‌یه‌كی گوماناوی ده‌سبه‌سه‌ر كراون.