مانگرتنی کرێکارانی “حەوت تەپە”، لە هەشتەمین ڕۆژی خۆیدایە و کرێکارانی شیرکەتی ئاو و بەرقی خوزستانیش دوو ڕۆژە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی دووشەممە، ٢ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، کرێکارانی شیرکەتی نەیشەکەری حەوت تەپە لە خوزستان لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیاندان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و هاوکاتیش کرێکارانی شیرکەتی ئاو و کارەبای خوزستان دوو ڕۆژە دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی و لە بەردەم فەرمانداری ئەهوازدا کۆبوونەتەوە.
شایانی باسە کە کرێکارانی حەوت تەپە ماوەی سێ ساڵە ناڕەزایەتی دەردەبڕن، بەڵام هیچ بەرپرسێک ئاوڕ لە کێشەکانیان ناداتەوە و دەیان کرێکاریشیان لە زیندان کردوە و حوکمیان بەسەردا سەپاندوون.
جێگای ئاماژەیە کە نزیکەی ٨٠٠ کەس لە کرێکارانی ئەو شیرکەتە مانیان گرتوە و ناچنە سەر کارەکانیان و تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان ئامادە نین بگەڕێنەوە سەر کارەکەیان.