سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ڵێ: “له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه پێوه‌ندییه‌کی وڵامده‌ر له نێوان هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا به دی ناکرێ و تا ئێستا گوتارێکی هابه‌شی سیاسیمان نیه، به‌ڵام گه‌شبینم به داهاتوو.
به‌ڕێز خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وتوێژێکی تایبه‌ت دا له گه‌ڵ کاناڵی تلویزیۆنیی (که‌ی. ئێن. ئێن) له پێوه‌ندیی له گه‌ڵ چه‌ند پرسێکی تایبه‌ت به حیزبی دێموکرات و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان روانگه و بۆچوونه‌کانی خسته روو.
به‌ڕێز سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌م وتوێژهیدا روو به خه‌ڵکی کوردستان له پێوه‌ندیی له گه‌ڵ هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی ئێران وتی: له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه جارێ کاتی هه‌ڵوێست گرتن نیه‌و چه‌ند مانگێکمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ماوه، به‌ڵام خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هه‌موو پێکهاته جۆراوجۆره‌کانییه‌وه، به شیعه‌و سوونی و یارسان و ئایینه‌کانی دیکه‌وه ده‌بێ ته‌نیا وه‌ک کورد هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و داخوازییه‌کانیان روو به ده‌سه‌ڵات به‌رز بکه‌نه‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی وڵامه‌کانی دا به‌ڕێزیان روو به چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی له ناوخۆی وڵات وتی: ئه‌وان پێویسته به‌دواداچوون بۆ داخوازییه‌کانیان له ده‌وڵه‌تی رووحانی بکه‌ن و له داواکانیان پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه.
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ جۆری روانینی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ناوخۆی ئێران به‌ڕێز کاک خالید عه‌زیزی وتی: ئێمه وه‌ک حیزبێکی سیاسی هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ده‌رفه‌ته‌کان بۆ مه‌تره‌ح کردنه‌وه‌ی ویست و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان که‌ڵک وه‌ربگرین. بۆیه زۆر جار له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران دا پێمان باش بووه له خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی پرسه سیاسییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دا، داوا له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی بکه‌ین که چالاکانه به‌شداریی پرسه‌که بن و داخوازییه‌کانیان مه‌تره‌ح بکه‌نه‌وه. بۆیه ئێمه به تهعههوودهوهو له خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دا بۆ جۆری هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر به پرسه سیاسییه‌کان له ناوخۆی وڵات ده‌ڕوانین.
هه‌ر له‌م دیداره تایبه‌ته‌یدا له گه‌ڵ کاناڵی که‌ی. ئێن. ئێن، به‌ڕێز سکرتێری حیزبی دێموکرات باسی له شێوازه‌کانی خه‌باتی حیزبی دێموکرات کرد‌و له وڵامی پرسیارێک دا سه‌باره‌ت به وتوێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، به‌ڕێزیان وتی: ئێمه وه‌ک حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌رگیز مخاڵفی وتوێژ له گه‌ڵ رێژیمی ئێران نه‌بووین و پێمان وایه ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی چاره‌سه‌ریی پرسی کورد دانووستان وتوێژکردنه.
له پێوه‌ندیی له گه‌ڵ ئێران و داهاتووی پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، به‌ڕیز خالید عه‌زیزی به زمانێکی ره‌خنه گرانه، نیگه‌رانیی خۆی له پێوه‌ندیی نێوان هێزه سیاسییه‌کانی ئه‌م به‌شه له کوردستان ده‌ربڕی و وتی:
به‌داخه‌وه ئێمه وه‌ک هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێوه‌ندییه‌کی باش و یه‌کگرتووانه‌مان له گه‌ڵ یه‌کتردا نیه و هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران لاوازه و وڵامده‌ری ئه‌م قۆناغه نیه. به‌رێزیان هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا وتی: ئێمه به باشی ئاگاداری ئاڵوگۆڕه‌کان له ناوچه‌که‌دا هه‌ین، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نه‌مانتوانیه‌وه گوتارێکی هاوبه‌ش له نێوخۆمان دا بۆ چونیه‌تی خۆرێخستنمان و رووبورووبوونهوه له گه‌ڵ رووداوه‌کان چێ بکه‌ین. ئێمه پێویستمان به پێناسه‌کردنه‌وه‌یه‌کی نوێ له ئێران و داهاتووی خۆمان هه‌یه، که به‌داخه‌وه هێندێک له هێزه سیاسییه‌کان به هۆی چهقینیان له پێناسه کۆنه‌کان دا، توانایی ده‌رکی ئێستا‌و ئایهندهیان نیه.
سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان دا به‌ڕێز سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وتی: ئێمه له گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان دا پێوه‌ندییه‌کانمان له ئاستێکی باش دایه و راشکاوانه و به‌رده‌وام رامانگه‌یاندووه که هیچ هێزێکی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان نابی ده‌خاله‌ت له کاروباری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا بکات.
سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پلانی ئه‌م حیزبه بۆ داهاتوو، به‌رێز خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان وتی: ئێمه وه‌ک حیزبی دێموکرات راشکاوانه ره‌خنه‌مان له رابروودی خۆمان گرتووه‌و به گرینگییه‌وه دهروانینیه رۆڵی چالاکانی ناوخۆی وڵات و هه‌وڵمان داوه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا به پێوه‌ندی گرتن به چین و توێژه جۆراوجۆره‌کانی ناوخۆی وڵات و بهوتایبهت چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی، پێوه‌ندییه‌کی باش له نێوان ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا درووست بکه‌ین و به گوێ را‌گرتن له یه‌کتر، بیر له داهاتوو بکه‌ینه‌وه که من به‌ش به‌حاڵی خۆم گه‌شبینم به داهاتوو.