ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاویدا
کوژران و برینداربوونی ٥٨ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٠٦ چالاکی سیاسی، ئێعدامی ١٤ بەندکراوی کورد
(ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاویدا)
کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ١٣٩٩و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵیشدا هەمدیسان وەک ڕابردوو بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا پێ برا.
بەپێی ئەو داتا و زانیاریانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی بەهار و سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەتی پێشێلکردنی زبری مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.
لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا کە کۆمەڵگەی مرۆیی بە پەتای کۆرۆناوە گرفتار بووە و هەموو وڵاتان و دەوڵەتان بەپێی توانایان لە هەوڵی خزمەتکردن بە خەڵکی خۆیان و کەمکردنەوە لە مەینەتی و کێشەکانیاندا بوون، ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ٥٨ کۆڵبەرە ٢٤ کەسیان کوژراون و ٣٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. هەروەها دوو کۆڵبەریش بە هۆی تەقینەوەی مین لاقیان پەڕیوە.
کوژران و برینداربوونی ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨)یشدا ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەقهەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا و بریندار ببوون. لەو ٢٤٠ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٧٣ کەسیان کوژرابوون و هەروەها ١٦٧ کەسیش بریندار ببوون.
هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ١٠٦ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٣٦ کەس لەوان حوکمی ٢ مانگ تا ٢٥ ساڵ (سەرجەم ٢٣٧٢ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە، بەندکراوێکی سیاسیی کوردیش بەتۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە؛ هەروەها دوو بەندکراوی سیاسیی کوردیش لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لێ ئەستێندراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨)یش لانیکەم ٨٥٤ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون. لەو ٨٥٤ بەندکراوە سیاسییە لانیکەم ٢٠١ کەسیان دادگایی و سزای لە سێ مانگ تا سزای درێژخایەنی ٣٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپابوو. هەروەها ٢ بەندکراوی کوردیش بەتۆمەتی موحاربە و ئەندامەتیی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو و ٥ بەندکراوی کوردیش لەژێر ئەشکەنجە یان بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە گرتووخانەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانیان لێ ئەستێندرابوو.
لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ١٤ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە مستەفا سەلیمی، یەک لەو بەندییە ئێعدامکراوانە زیندانیی سیاسی بوو کە توانیبووی لە زیندان ڕابکا؛ بەڵام دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە، لەدار درا. ئەو ١٣ زیندانییەی دیکەش کە لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا گیراون، پێشتر بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.
ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٨یشدا لانیکەم ٤٦ کەس بوو کە بهپێی ڕێژهی حهشیمهتی کورد له ئێران و ئاماری ئێعدامهکان لهو وڵاته، لهو بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا کورد ههر بهشی شێری بهرکهوتووه.
لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئهمساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە 28 قوربانیی وەرگرتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٩ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لەو ٩ قوربانییەی تەقینەوەی مین کە ناویان ئاشکرا کراوە یەکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوانی دیکە بریندار و نقوستان بوون.
جێی باسە ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٤٨ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٢٠ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا ببوو. لەو ٢٠ کەسە ١٤ کەسیان بریندار و نقوستان ببوون و ٦ کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو.
هەر لە ماوەی بەهاری ئەمساڵدا دەیان کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار. ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ماوەیەدا ناو و ناسناوی لانیکەم ١٠ کرێکاری کوردی ئاشکرا کردوە بەهۆی جۆراوجۆری وەک سووتان، بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق گرتوویی گیانیان لە دەست داوە.
لە ساڵی ڕابردووشدا زیاتر لە ١٨٠ کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دا کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و شوناسی ٥٤ کەس لەوانی تۆمار کردبوو، ئەوە جیا لەو سەدان کەسەی بەهۆی ڕووداوی کار و لە نەبوونی ستانداردە ئەمنیەتییەکاندا بریندار و نقوستان ببوون.
ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی بەهاردا دیار و بەرچاو بووە.
لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٨٥ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٦٩ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. کهم تهمهنترینیان کچێکی ١٢ ساڵ و بهتهمهنترینیان پیاوێکی تهمهن ٥٦ ساڵ بووه. جێی باسە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کە ٤٢ کەس بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیان هێنابوو، دەردەکەوێ کە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.
لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٢٥٣ کەس لهو سهدان کهسهی بههۆی جۆراوجۆی وهک ههژاری، بێهیوایی و کێشهی خێزانییەوە ههوڵی خۆکوژییان دابوو، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو ببوو و کۆتاییان به ژیانیان هێنابوو. لەو ٢٥٣ کەسە ١٢١ کەسیان ژن و ١٣٢ کەسیان پیاو بوون.
لە ماوەی سێ مانگی بەهاردا لانیکەم 20 بەندکراوی کورد لە زیندانەکاندا بەهۆی کرۆنا گیانیان لەدەست دا کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و ناسناوی زیاتر لە ١٠ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی بانەمەڕ فەرمانبەرانی شارەوانیی ناوچەی ٣ی کرماشان خانوویەکیان لە گەڕەکی فەدەک کە گوایە مۆڵەتی یاسایی نەبووە، ڕووخاندوە و لە ئاکامدا لەگەڵ بەرگریی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بەرەوڕوو بوون. نێردراوەکانی شارەوانی ” ئاسیە پەناهی”، دایکی ئەو بنەماڵەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان کە بەو هۆیە گیانی لەدەست دا.
شایانی ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە دهخرێته بهرچاو.
خشتەی پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویدا بەشێوەی خوارەوە دەخرێتە بەرچاو:
ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی بەهاری 1399دا کوژراون و بریندار بوون
ڕیز | ناو و ناسناو | خەڵکی | جۆری زیان | وردەکاری لەسەر ڕووداوەکە | ڕێکەوت |
١ | بورهان جنیکانلوو | ماکۆ | کوژراوە | تەمەنی 22 ساڵە و لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی بازرگان دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە | 18/1/1399 |
٢ | مەجید جنیکانلوو | ماکۆ | بریندار بووە | لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی بازرگان دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە | 18/1/1399 |
٣ | عەسکەر محەممەدی | نەبیکەندی چاڵدران | کوژراوە | دوای چوار ڕۆژ بێسەروشوێن بوونی تەرمەکەی لە بەرزاییەکانی چاڵدران دۆزراوەتەوە | 20/1/1399 |
٤ | مەجید بەرایی | ماکۆ | بریندار بووە | لە بەرزاییەکانی چاڵدران دراوەتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە | 21/1/1399 |
٥ | شێخە ئەحمەدپوور | نمەشیری بانە | کوژراوە | لە بەرزاییەکانی بڕۆیشکانی دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی | 23/1/1399 |
٦ | جەبار ئەفرا | مەلەکشاهیی ئیلام | کوژراوە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | 22/1/1399 |
٧ | سدیق ئەحمەدی | چاڵدران | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | 7/2/1399 |
٨ | محەممەد ئیبراهیمزادە | سەردەشت | کوژراوە | باوکی سێ منداڵە و بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 13/2/1399 |
٩ | مەحموود مرادی | بانە | کوژراوە | تەمەن 22 ساڵ لە هەنگەژاڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 14/2/1399 |
١٠ | لوقمان چوارگۆشە | ورمێ | کوژراوە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی “بلەسووری خواروو” دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٢٠/٢/١٣٩٩ |
١١ | مەنسوور چوارگۆشە | ورمێ | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی “بلەسووری خواروو” دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٢٠/٢/١٣٩٩ |
12 | مەیسەم محەممەدی | ورمێ | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی “بلەسووری خواروو” دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٢٠/٢/١٣٩٩ |
13 | کەیوان کەوسەری | بانە | گیانی لەدەست داوە | بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی بەربۆتەوە | ٢٠/٢/١٣٩٩ |
14 | کامران مەولاننیا | سەردەشت | کوژراوە | باوکی کچێکی ٥ ساڵانە و بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | ٢٣/2/1399 |
١٥ | ڕەزا سەرشیری | چاڵدران | بریندار بووە | لە سنووری “ساری چیمەن” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر لاقی کەوتوە | ٢٤/٢/١٣٩٩ |
١٦ | مەناف حەسەنزادە | چاڵدران | بریندار بووە | لە سنووری “ساری چیمەن” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر لاقی کەوتوە | ٢٤/٢/١٣٩٩ |
١٧ | بێهزاد ڕەمەزانی | چاڵدران | بریندار بووە | لە سنووری “ساری چیمەن” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر کەلەکەی کەوتوە | ٢٤/٢/١٣٩٩ |
18 | ئارام مەولوودی | شنۆ | گیانی لەدەست داوە | بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە چۆمی “گادەر”دا خنکاوە | ٢٦/٢/١٣٩٩ |
19 | بەهرام یوسفی | قەتووری خۆی | کوژراوە | لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و تورکیەدا دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٢٧/٢/١٣٩٩ |
20 | شەمسەدین عومەرپوور | قەتووری خۆی | بریندار بووە | لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و تورکیەدا دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٢٧/٢/١٣٩٩ |
21 | بێهزاد ساڵحی | روانسەر | کوژراوە | بە تۆمەتی پێبوونی باری قاچاغ لە ماشێنەکەیدا دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٣٠/٢/١٣٩٩ |
٢٢ | سالار جوانڕۆیی | جوانڕۆ | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٣٠/2/1399 |
٢٣ | کەیهان جوانڕۆیی | جوانڕۆ | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٣٠/2/1399 |
٢٤ | محەممەد ئەمینی | سەوڵاوا | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٣٠/2/1399 |
٢٥ | زەکەریا ڕوانسەری | ڕوانسەر | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٣٠/2/1399 |
٢٦ | مەنسوور ئیسماعیلی | سەردەشت | بریندار بووە | لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای بێتووش دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١/٣/1399 |
٢٧ | بەختیار قادریان (حەسەننیژاد) | سەردەشت | بریندار بووە | لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای بێتووش دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١/٣/1399 |
٢٨ | قادر یادسار | ماکۆ | کوژراوە | تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “دێم قشڵاق”ە و لە ناوچەی سنووری لەگەڵ تورکیەدا دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٢/٣/١٣٩٩ |
٢٩ | ئەرسەلان ئەحمەدی | ورمێ | کوژراوە | لە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٤/٣/١٣٩٩ |
٣٠ | توران ئەحمەدی | ورمێ | بریندار بووە | لە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٤/٣/١٣٩٩ |
٣١ | ڕەدوان ئەحمەدی | ورمێ | بریندار بووە | لە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٤/٣/١٣٩٩ |
٣٢ | کامڕان گوڵێ | سەردەشت | کوژراوە | لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە | ٥/٣/1399 |
٣٣ | ڤەیاد ئەحمەدی | ورمێ | بریندار بووە | لە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٦/٣/١٣٩٩ |
٣٤ | هادی گولابی | سەقز | کوژراوە | لە بروجێرد بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە | ٨/٣/1399 |
٣٥ | موحسین دەروێشزادە | خۆی | کوژراوە | لە ناوچەی سنووریی ئەلەند کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی | ٨/٣/1399 |
٣٦ | ئیبراهیم جۆردیزەج | خۆی | کوژراوە | لە ناوچەی سنووریی ئەلەند کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی | ٨/٣/1399 |
٣٧ | کامیل گەوهەری | پیرانشار | بریندار بووە | لە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٨/٣/1399 |
٣٨ | کەماڵ گەوهەری | پیرانشار | بریندار بووە | لە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٨/٣/1399 |
٣٩ | ڕەسووڵ چەپڵەک | پیرانشار | بریندار بووە | لە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٨/٣/1399 |
٤٠ | شارام مستەفاپوور | ورمێ | کوژراوە | لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٨/٣/1399 |
٤١ | عەلی خزرزادە | سەردەشت | بریندار بووە | لە ناوچەی سنووریی چۆمان لە بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٩/٣/1399 |
٤٢ | سەجاد دالایی میلان | چاڵدران | کوژراوە | لە بەرزاییەکانی ناوچەی چاڵدران دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١٣/٣/١٣٩٩ |
٤٣ | محەممەد ڕۆستەمی | سەقز | بریندار بووە | لە ناوچە سنوورییەکاندا بەتوندی کەوتۆتە بەر لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان | ١٤/٣/١٣٩٩ |
٤٤ | هێمن موزەفەری | نەوسوود | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی پاسگای “هانی گەرمەڵە”وە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١٤/٣/١٣٩٩ |
٤٥ | عەلی مەعاریفی | بانە | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١٥/٣/1399 |
٤٦ | عومەر مەسڵەحەتی | سەردەشت | کوژراوە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١٧/٣/1399 |
٤٧ | بێهرووز عوسمانی | سەردەشت | کوژراوە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١٧/٣/1399 |
٤٨ | عەبدوڕەحمان شایقی | سەردەشت | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١٧/٣/1399 |
٤٩ | ئومید کووشیار | سەردەشت | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١٧/٣/1399 |
٥٠ | فەرهاد کەچانلوو | چاڵدران | کوژراوە | لە گوندی “شێخ عەسکەر” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە | ١٧/٣/١٣٩٩ |
٥١ | ئەرسەلان عەبدوڵڵایی | سەردەشت | بریندار بووە | لە کوێستانی کانیدینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١٨/٣/1399 |
٥٢ | ئیبراهیم ڕەسووڵی | سەردەشت | بریندار بووە | لە کوێستانی کانیدینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١٨/٣/1399 |
٥٣ | هاوبیر ئیبراهیمی | سەردەشت | بریندار بووە | لە کوێستانی کانیدینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١٨/٣/1399 |
٥٤ | عوسمان ساڵحی | سەردەشت | بریندار بووە | لە کوێستانی کانیدینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ١٨/٣/1399 |
٥٥ | ڕەسووڵ حەسەنزادە | سەردەشت | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٢٦/٣/1399 |
٥٦ | هادی ڕاستی | بانە | بریندار بووە | لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | ٢٦/٣/1399 |
٥٧ | ئورهان گوروەر | سەڵماس | کوژراوە | لە گوندی “قشقوڵ” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە | ٢٧/٣/1399 |
٥٨ | سەعید گوروەر | سەڵماس | بریندار بووە | لە گوندی “قشقوڵ” دراوەتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە | ٢٧/٣/١٣٩٩ |
ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان بەهۆی چالاکیی سیاسی گیراون
ڕیز | ناو و ناسناو | خەڵکی | وردەکاری لەسەر پەروەندەکەی | ڕێکەوت |
١ | شاکر بێهرووزی | مەرگەوەڕی ورمێ | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | لە نەورۆزدا حوکمەکەی
پێ ڕاگەیەندراوە |
٢ | پووریا ئەحمەدی | سنە | بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپاوە | ڕۆژانی نەورۆز حوکمەکەی
پێ ڕاگەیەندراوە |
٣ | ڕەشید ناسرزادە | شنۆ | بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سزای ٦ ساڵ زیندانی دراوەتێ | ڕۆژانی نەورۆز حوکمەکەی
پێ ڕاگەیەندراوە |
٤ | ئیسماعیل مەنسووری | کرماشان | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردی سزای ٣ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | لە نەورۆزدا حوکمەکەی
پێ ڕاگەیەندراوە |
٥ | رەزا عوسمانی | مەریوان | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | لە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە |
٦ | مەنسوور حەبیبی | ورمێ | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | لە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە |
٧ | محەممەد عوبەیدی | مەریوان | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | لە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە |
٨ | ڕەحیم حەسەن مەحاڵی | پیرانشار | بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی سزای ٤ ساڵ زیندانی دراوەتێ | ١١/١/١٣٩٩ |
٩ | محەممەد ڕاسق قەزڵباش | ورمێ | ڕۆژی 4ی ڕەشەممە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | ٨ی خاکەلێوە پێی زاندراوە |
١٠ | غوڵامڕەزا نوریعەلا | کرماشان | سەرنووسەری ڕۆژنامەی “نقد حاڵ”ە و بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پێوەندیداری بە نەخۆشیی کۆرۆنا دەسبەسەر کراوە | ١٤/١/١٣٩٩ |
١١ | ئارام خوسرەوی | سنە | لە زیندانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | لە زیندان حوکمەی پێ ڕاگەیەندراوە |
12 | سەعید ئەحمەدی | پاوە | بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی “شارەکەم پاوە”یە و بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی گیراوە | 16/1/1397 |
13 | فەردین مەولوودی | سنە | گیراوە و بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردی سزای ٣ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە | ١٧/١/١٣٩٩ |
14 | کامڕان ساختومانگەر | سنە | لە زیندانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانییەکەی پشتڕاست کراوەتەوە. | لە زیندان حوکمەی پێ ڕاگەیەندراوە |
15 | وریا دلئەنگیز | مەریوان | بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتیی وڵات سزای 4 مانگ زیندان و 24 قامچیی بەسەردا سەپاوە | 20/1/1399 |
16 | سەعید سەنگەر | مەریوان | دوای 20 ساڵ بەندکران لە زیندان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی، پەروەندەیەکی دیکەی بۆ کراوەتە و سزای 15 ساڵ زیندانی لەسەر زیاد کراوە | 23/1/1399 |
17 | سەید عەلا حوسێنی | سەقز | بە تۆمەتی پەنادانی زیندانییەک کە لە ڕووداوی ڕاکردنی زیندانیانی سەقز ڕایکردبوو، گیراوە | 24/1/1399 |
18 | ئیسماعیل ئەردەوانی | مەریوان | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 26/1/1399 |
19 | ئەکبەر گەوێڵی | سنە | بە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی دراوەتێ | 26/1/1399 |
20 | کامڕان عەبدیپوور | سەقز | بە تۆمەتی پەنادانی زیندانییەک کە لە ڕووداوی ڕاکردنی زیندانیانی سەقز ڕایکردبوو، گیراوە | 31/1/1399 |
21 | سالار سەعیدپوور | سەقز | ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی | 31/1/1399 |
22 | مەسعوود محەممەدی | دیواندەرە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | ٢/٢/1399 |
23 | فاڕووق خانی | دیواندەرە | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و سزای 7 مانگ زیندانی دراوەتێ | 3/2/1399 |
24 | خەلیل کەریمی | بانە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 6/2/1399 |
25 | کەریم کەریمی | بانە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 6/2/1399 |
26 | بارزان کەریمی | بانە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 6/2/1399 |
27 | جەمیل خادەم | ورمێ | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران لە سێڕییانی “سێروو” گیراوە | 6/2/1399 |
28 | عەلی ئیسماعیلی | شنۆ | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ | 7/2/1399 |
29 | بێستوون ئەحمەدپوور | “بڵەسەن”ی بانە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 7/2/1399 |
30 | فەرهاد ئەحمەدپوور | “بڵەسەن”ی بانە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 7/2/1399 |
31 | هادی ئەحمەدپوور | “بڵەسەن”ی بانە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 7/2/1399 |
32 | یۆسف ئەحمەدی | بانە | چوونەتە سەر باغەکەی و تەقەیان لێكردوە و پاشان بە برینداری دەسبەر کراوە | 7/2/1399 |
33 | ئیدریس کەریمزادە | بانە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 7/2/1399 |
34 | ساڵح کەریمی | بانە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 7/2/1399 |
35 | جەلال فاتیمی | بانە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 7/2/1399 |
36 | سەید سامان حوسێنی | ڕەبەت | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای 2 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ ئەردەبیلی بەسەردا سەپاوە | 8/2/1399 |
37 | فەڕشاد ڕەحمانی | کامیاران | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 8/2/1399 |
38 | فاتیح ئەرژەنگی | مەریوان | ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی | 10/2/1399 |
39 | ڕێبوار(نەوید) سەیدمحەممەدی | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | ١٣/2/1399 |
40 | خالید سەیدمحەممەدی | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | ١٣/2/1399 |
41 | عەبدوڵڵا ئەدوایی | سەوڵاوا | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 14/2/1399 |
42 | تارق ڕەحیمپوور | سنە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 14/2/1399 |
43 | بنیامین ڕەحیمپور | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 14/2/1399 | |
44 | ئالان بەنگین | شنۆ | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 14/2/1399 |
٤٥ | یەحیا ئیبراهیمی | شنۆ | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 14/2/1399 |
٤٦ | بێهنام ئیلیاسی | مەهاباد | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای 25 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە | 14/2/1399 |
٤٧ | ئیدریس گەلەداری | سنە | تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 15/2/1399 |
٤٨ | زانیار نوورمحەممەدی | سنە | تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 15/2/1399 |
٤٩ | ئەحمەد مەحموود حەسەن | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 15/2/1399 |
٥٠ | ئەبووبەکر مەحموود حەسەن | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 15/2/1399 |
٥١ | حیسامەدین پیرانی | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 16/2/1399 |
٥٢ | محەممەد قادری | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 16/2/1399 |
٥٣ | سەلام خدری ئاغڵان | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 16/2/1399 |
٥٤ | عەلی قادری | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 16/2/1399 |
٥٥ | ئەمیر قادری | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 16/2/1399 |
٥٦ | واحید قادری | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 16/2/1399 |
٥٧ | ئەسعەدە سووری لاچینی | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 16/2/1399 |
٥٨ | شەهرام کازمیان | ورمێ | حوکمی ٥ ساڵ زیندان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی بۆ ٦ ساڵ زیندان زیادی کردوە | ١٨/٢/١٣٩٩ |
٥٩ | سامان کەریمی | بانە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە | لە زینداندایە |
٦٠ | ئەکبەر ڕەشیدی | ورمێ | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای 21 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە | لە زینداندایە |
٦١ | ڕەسووڵ ڕەشیدی | ورمێ | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای 15 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە | لە زینداندایە |
٦٢ | محەممەدعەلی لەشکەری | مەهاباد | بە تۆمەتی ئەندامەتی لە مەکتەبی قوڕئان و دژایەتیی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 21/2/1399 |
٦٣ | سەعید ڕەشیدی | مەهاباد | بە تۆمەتی ئەندامەتی لە مەکتەبی قوڕئان و دژایەتیی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 21/2/1399 |
64 | سەمیع شەریفیان | پیرانشار | تەمەنی ١٧ ساڵە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | ٢٢/2/1399 |
٦٥ | سەید ئارام ئەمینزادە | بۆکان | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ١١ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | ٢٣/٢/١٣٩٩ |
٦٦ | عەباس سدیقی | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | ٢٦/2/1399 |
٦٧ | یاسر ئەمینیئازەر | مەهاباد | مامۆستای قوتابخانەیە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی وڵات سزای 15 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | ٢٧/2/1399 |
٦٨ | ئیرەج سۆفی محەممەد | مەهاباد | بە تۆمەتی ئەندامەتیی گرووپێکی ئایینی سزای 15 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە | لە زینداندایە |
٦٩ | سدیق سەیفی | دیواندەرە | حوکمی 5 ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم پشتڕاست کراوەتەوە | لە زینداندایە |
٧٠ | یۆسف ئیبراهیمزادە | شنۆ | لە تەورێز سەرباز بووە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | 28/2/1399 |
٧١ | سەکینە پەروانە | کوردی خوراسان | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران سزای ٥ ساڵ زیندانیی دراوەتێ | ٢٨/٢/1399 |
٧٢ | شەهاب ئاجی | نەغەدە | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | ٣١/٢/1399 |
٧٣ | سەلاحەدین خدری | سنە | ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە | لە مانگی ڕەمەزاندا |
٧٤ | محەمەد سوهەیب عەلیمورادی | سنە | ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە | لە مانگی ڕەمەزاندا |
٧٥ | فوئاد زارعی | سنە | ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە | لە مانگی ڕەمەزاندا |
٧٦ | پەیمان ئێرانپەنا | سنە | ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە | لە مانگی ڕەمەزاندا |
٧٧ | محەممەد عەلی ئێرانپەنا | سنە | ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە | لە مانگی ڕەمەزاندا |
٧٨ | سەید محەممەد حوسێنی | سنە | ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە | لە مانگی ڕەمەزاندا |
٧٩ | ڕەزا تەلیوار | سنە | ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە | لە مانگی ڕەمەزاندا |
٨٠ | حوسین عەلیمورادی | سنە | ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە | لە مانگی ڕەمەزاندا |
٨١ | ئیسلام ئەنباخوون | ورمێ | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | ١/٣/1399 |
٨٢ | شەهریار تەهماسبی | کرماشان | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | ٣/٣/١٣٩٩ |
٨٣ | ئەردەشیر موسەوی | کرماشان | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | ٣/٣/١٣٩٩ |
٨٤ | مستەفا باقری ئاشنا | کرماشان | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | ٣/٣/١٣٩٩ |
٨٥ | ئەرسەلان هیدایەتی | کرماشان | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | ٣/٣/١٣٩٩ |
٨٦ | سۆهەیلا حیجاب | کرماشان | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ١٨ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | ٣/٣/١٣٩٩ |
٨٧ | کەژوان ئازادیان | مەریوان | خوێندکار و ژینگەپارێز بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی سزای 2 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە | ٧/٣/١٣٩٩ |
٨٨ | سەعید ئیقبالی | کرماشان | بە تۆمەتی چالاکی دژی ڕێژیم گیراوە و بۆ کێشانی ماوەی 5 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی زیندان کراوە | ٩/٣/١٣٩٩ |
٨٩ | ڕەسووڵ کەریمی جەلالوەند | کرماشان | بە تۆمەتی چالاکی دژی ڕێژیم گیراوە و بۆ کێشانی ماوەی 5 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی زیندان کراوە | ٩/٣/١٣٩٩ |
٩٠ | عومەر خاکزاد | پیرانشار | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | ١١/٣/1399 |
٩١ | سۆهەیب ساعیدی | سنە | ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی | ١٤/٣/١٣٩٩ |
٩٢ | بابەک دەبیریان | کرماشان | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | ١٧/٣/1399 |
٩٣ | نەسروڵڵا لەشەنی | لوڕستان | ڕۆژنامەنووس بووە و لە تورکیە گیراوە و دەزگای ئەمنیەتی ئەو وڵاتە دێپورتی ئێرانی کردووەتەوە | ١٧/٣/1399 |
٩٤ | هاجەر سەعیدی | سنە | چالاکی مەدەنی و کرێکارییە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە | ١٨/٣/1399 |
٩٥ | جەعفەر ئەوسافی | بۆکان | بەڕێوەبەری کاناڵێکی خەبەریی تێلێگرام بووە و ئیدارەی ئیتلاعات گرتوویەتی | ١٨/٣/1399 |
٩٦ | حەیدەر قوربانی | کامیاران | لە شاری تاران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | ١٨/٣/1399 |
٩٧ | مەجید حیجاب | کرماشان | برای “سۆهەیلا حیجاب”ە و هێزەکانی ساڕوڵڵای کرماشان گرتوویانە | ١٩/٣/١٣٩٩ |
٩٨ | خەیرەت پەروازە | مەریوان | خەڵکی نێی مەریوانە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | ١٩/٣/١٣٩٩ |
٩٩ | داریووش نیکزاد | تیکاب | بە تاوانی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی کرێکارانی “ئاقدەرە” سزای ٢١ مانگ زیندانی دراوەتێ | ٢١/٣/١٣٩٩ |
١٠٠ | شەهرام سەفەری | سەرپێلی زەهاو | بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بانگەشە دژی بەرپرسان لە تێلێگرامی “ڕاوێژ پرێس” دا سزای ٩١ ڕۆژ زیندانی دراوەتێ | ٢٣/٣/1399 |
١٠١ | سوحبەتوڵڵا ئۆمیدی | کرماشان | بە تۆمەتی ئەندامەتی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە | ٢٤/٣/1399 |
١٠٢ | سەید کەماڵ حوسێنی | سەقز | لەژێر ئەشکەنجەی سەخت و تاقەتپڕووکێنی ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانی لەدەست داوە | ٢٤/٣/1399 |
١٠٣ | یادگار دڵجوو | مەریوان | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای 7 مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە | ٢٥/٣/١٣٩٩ |
١٠٤ | سەرکەوت عیبادی | مەریوان | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە | ٢٥/٣/١٣٩٩ |
١٠٥ | سەڵمان ئۆلفەتی | گەیلانی ڕۆژاوا | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە | ٢٧/٣/1399 |
١٠٦ | خەلیل مرادی | جوانڕۆ | دوای 18 مانگ بەندکران لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لێ ئەستێندراوە | ٢٨/٣/1399 |
ناونیشانی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی یەکەمی 1399ی هەتاویدا لەدار دراون
ڕیز | ناو و ناسناو | خەڵکی | وردەکاریی ڕووداو | ڕێکەوت |
1 | مستەفا سەلیمی | سەقز | بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی ڕێژیم لە زیندانی ناوەندیی سەقز لەدار دراوە | 23/1/1399 |
2 | شایان سەعیدپوور | سەقز | بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سەقز لەدار دراوە | 2/2/1399 |
3 | لوقمان ئەحمەدپوور | بانە | بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە | 3/2/1399 |
4 | تورەج مورادحاسڵی | کرماشان | بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی دیزلئاوای کرماشان لەدار دراوە | 3/2/1399 |
5 | سینا محەممەدی | دێولان | تەمەن 26 ساڵ و بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە | 3/2/1399 |
6 | عەبدولواحید فەیزی | بانە | بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە | 5/2/1399 |
7 | ڕامیار موخلیس | بانە | بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە | 5/2/1399 |
8 | کەیوان ئەڵڵامورادی | دێولان | بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە | 8/2/1399 |
9 | سەلەیمان میرزایی | برووجێرد | دوای 6 ساڵ مانەوە لە زیندان بە تاوانی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان ئێعدام کراوە | 8/2/1399 |
10 | زۆرار پەیغامی | شنۆ | تەمەن 53 ساڵ بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە | 9/2/1399 |
11 | فایەق شەریفی | دیواندەرە | بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە | 9/2/1399 |
12 | مێهدی ڕەمەزانی | سۆنقۆڕ | بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لەدار دراوە | 9/2/1399 |
13 | یاسر ڕەسووڵی | بۆکان | بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە | 9/2/1399 |
١٤ | ڕەحیم یۆسفی | پیرانشار | بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە لەدار دراوە | ٢١/٣/1399 |
زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین
ڕیز | ناو و ناسناو | خەڵکی | پیشە | جۆری زیان | وردەکاری | ڕێکەوت |
١ | مازیار ئوستووکی | میاندواو | سەرباز | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز هەر دوو لاق و دەستێکی پەڕیوە | ١٠/١/١٢٩٩ |
٢ | جەواد مێهدیزادە | شنۆ | سەرباز | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز دەستی پەڕیوە | ١٠/١/١٢٩٩ |
٣ | موحسین مەلەکی | سەقز | سەرباز | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز بەتوندی بریندار بووە | ١٠/١/١٣٩٩ |
٤ | بێهرووز قادری | ورمێ | سەرباز | بریندار بووە | لە ناوچەی مێهران لە ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە | ١٦/١/١٣٩٩ |
٥ | محەممەد ساڵحی | بانە | کرێکار | بریندار بووە | لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاریدا بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی پەڕیوە | ٢٥/٢/١٣٩٩ |
٦ | حەیدەر عەلییاری | بانە | کاسبکار | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی گوندی “سارداو” لاقی چەپی پەڕیوە | ١٨/٣/١٣٩٩ |
٧ | ستار ئەسغەری | پیرانشار | جوتیار | بریندار بووە | لە مەزرا لە کاتی ئاوداشتندا مین لەبن لاقیدا تەقیوەتەوە | ٢٠/٣/١٣٩٩ |
٨ | قابیل مەرجانیڕاد | ورمێ | کۆڵبەر | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی من لە بن پێیدا لاقێکی پەڕیوە | ٢٦/٣/١٣٩٩ |
٩ | ئەحمەد ئەعلەم | بانە | جوتیار | گیانی لەدەست داوە | لە مەزرای گوندی “سووراو” مین لە بن لاقیدا تەقیوەتەوە و کوشتوویەتی | ٢٦/٣/١٣٩٩ |
زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار
ڕیز | ناو و ناسناو | خەڵکی | جۆری زیان | ڕێکەوت | ڕێکەوت |
١ | محەممەد قادری | نەغەدە | گیانی لەدەست داوە | لە کاتی کارکردند کەوتۆتە بن تراکتۆر | ٥/١/١٣٩٩ |
٢ | ئەنوەر چەرخئەنداز | پیرانشار | گیانی لەدەست داوە | بەهۆی برووسک و تەقینەوەی تانکیی گازۆڵ سووتاوە | ٢١/٢/١٣٩٩ |
٣ | محەممەد فەیزیپوور | سەقز | گیانی لەدەست داوە | تەمەن 65 ساڵ و لە تاران کرێکاری ئارماتۆربەند بووە و لە بەرزایی بەربۆتەوە | ١/٣/١٣٩٩ |
٤ | نیگار مرادیان | نەغەدە | گیانی لەدەست داوە | بەهۆی تەقینەوەی گاز گیانی لەدەست داوە | ١٥/٣/١٣٩٩ |
٥ | حوسێن ساڵحزادە | بۆکان | گیانی لەدەست داوە | لە کاتی هەڵکەندنی بیر بەهۆی گازگرتوویی خنکاون | ١٦/٣/١٣٩٩ |
٦ | ڕەز شکاری | بۆکان | گیانی لەدەست داوە | لە کاتی هەڵکەندنی بیر بەهۆی گازگرتوویی خنکاون | ١٦/٣/١٣٩٩ |
٧ | عەکاشە ڕەحمەتی | جوانڕۆ | گیانی لەدەست داوە | لەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە بەرزایی بەربۆتەوە | ١٦/٣/١٣٩٩ |
٨ | یەعقووب سادقی | قەتووری خۆی | گیانی لەدەست داوە | لەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە بەرزایی بەربۆتەوە | ٢٢/٣/١٣٩٩ |
٩ | عەباس خوزەم | سەوڵاوای مەریوان | گیانی لەدەست داوە | لە بەندەر عەباس کاری کردوە و بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوە | ٢٤/٣/١٣٩٩ |
١٠ | سەلام گوڵسوور | مەهاباد | گیانی لەدەست داوە | لەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە بەرزایی بەربۆتەوە | ٢٧/٣/١٣٩٩ |
زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان خۆیان کوشتوە
ڕیز | ناو و ناسناو | خەڵکی | تەمەن | هۆکار و وردەکاری | ڕێکەوت |
١ | بیژەن ئەحمەدینیا | کامیاران | ٢٩ ساڵ | بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە | ١/١/١٣٩٩ |
٢ | زارا ئەحمەدی | جوانڕۆ | نەزاندراو | بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی هەڵاواسیوە | ٣/١/١٣٩٩ |
٣ | فەتاح دەشتی | نەغەدە | ٥٦ ساڵ | بەهۆی دەستەنگی و کێشەی ماڵی خۆی هەڵاواسیوە | ٤/١/١٣٩٩ |
٤ | خەدیجە ئیبراهیمی | ئیلام | نەزاندراو | بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە | ٥/١/١٣٩٩ |
٥ | مووسا شەفیعی | کرماشان | ٢٨ ساڵ | بەهۆی دەستەنگی و کێشەی ماڵی خۆی هەڵاواسیوە | ٦/١/١٣٩٩ |
٦ | دانیال زەینولعابدین | مەهاباد | ١٩ ساڵ | بەهۆکاری نادیار لە زیندانی ناوەندیی شاری میاندواودا خۆی کوشتوە | ١٤/١/١٣٩٩ |
٧ | سروە عەبدی | تۆمارقامیشی سەقز | ١٦ ساڵ | بەهۆی ڕێگری بنەماڵەکەی شووکردن بە خۆشەویستەکەی خۆی هەڵاواسیوە | ١٤/١/١٣٩٩ |
٨ | زەینەب جەهانگیری | ئیلام | 12 ساڵ | بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەیئ خۆی هەڵاواسیوە | 15/1/1399 |
9 | مەیسەم تەهماسەبی | دێولان | نەزاندراو | بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە | ١٦/١/١٣٩٩ |
10 | ئەڕدەڵان … | کرماشان | 24 ساڵ | دوای شەڕ و دەمەقاڵە لەگەڵ باوکی خۆی هەڵاواسیوە | 17/١/١٣٩٩ |
11 | مینا سەداقەت | دێهلۆڕان | نەزاندراو | دوای شەڕ و دەمەقاڵە لەگەڵ مێردەکەی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە | 17/١/١٣٩٩ |
12 | قودرەت بەردان | شێروانی کامیاران | نەزاندراو | بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە | 17/١/١٣٩٩ |
13 | شادی ئەسغەری | دیواندەرە | 22 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە | 18/1/1399 |
14 | حەمید ئیبڕاهیمی | دێهلوڕانی ئیلام | نەزاندراو | بەهۆی هەژاری و بێئەنوایی بنەماڵەکەی خۆی کوشتوە | 23/1/1399 |
15 | مەلەک محەممەد باقری | سنە | 51 ساڵ | بەهۆی هەژاری و بێئەنوایی بنەماڵەکەی خۆی کوشتوە | 23/1/1399 |
16 | زیبا خاوەری | کرماشان | 43 ساڵ | دایکی سێ منداڵە و بەهۆی هەژاری خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 26/1/1399 |
17 | عادڵ ڕەشیدی | ئیلام | 33 ساڵ | بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە | 27/1/1399 |
18 | شەریفە مستەفاپوور | سەقز | 32 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە | 29/1/1399 |
19 | ئەفسانە ڕەحیمی | سەقز | 19 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە | 29/1/1399 |
20 | ساسان ئەنساری | کامیاران | نەزاندراوە | بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە | 29/1/1399 |
21 | سەید غەفوور مەجیدی | دیواندەرە | نەزاندراوە | بەهۆکاری ناڕوون خۆی کوشتوە | 31/1/1399 |
22 | دەریا محەممەدی | سنە | 24 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لە نهۆمی پێنجەمی بینایەکەوە خۆی فڕێ داوەتە خوارێ | 2/2/1399 |
33 | نگین ئەمینی | سۆنقۆڕ | 34 ساڵ | دایکی سێ منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتوە | 2/2/1399 |
34 | سیمین سەجادی | مێهرانی ئیلام | 30 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی و بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 4/2/1399 |
35 | سارینا غەفووری | سنە | 25 ساڵ | دایکی منداڵێک بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە | 5/2/1399 |
36 | مەنیج قادری | نەغەدە | 26 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە | 5/2/1399 |
37 | هاوژین مەجیدی | دیواندەرە | 25 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 5/2/1399 |
38 | هێمن ڕەحیمیان | سنە | نەزاندراوە | بۆ مەرەخەسی لە زیندانەوە هاتبووە ماڵێ و بە هۆکاری ناڕوون خۆی کوشتوە | 6/2/1399 |
39 | سوومەیە بەهمەنی | مەریوان | 23 ساڵ | دەزگیراندار بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی سوتاندوە | 8/2/1398 |
40 | شەقایق مرادی | کرماشان | 30 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 11/2/1399 |
41 | هادی یەزدانی | سەقز | سەروو45 ساڵ | مامۆستای قوتابخانە بووە و بە هۆکاری ناڕوون خۆی کوشتوە | 11/2/1399 |
42 | شیلان شەبڕەنگ | پاوە | 16 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە | 11/2/1399 |
43 | پەروین فەرتووت | خانکەندیی میاندواو | 49 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە | 12/2/1399 |
44 | لیقاح حەیدەری | کامیاران | 51 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و خۆی کوشتوە | 16/2/1399 |
45 | جەلیل تایمورادی | سنە | ٥٠ ساڵ | باوکی سێ منداڵە و بەهۆی هەژاری و نەداری خۆی هەڵاواسیوە | ١٨/٢/١٣٩٩ |
٤٦ | ئەسغەر خوسرەوی | روانسەر | ٣٢ ساڵ | کۆڵبەر بووە و بەهۆی هەژاری و بێئەنوایی خۆی هەڵاواسیوە | ٢٨/٢/١٣٩٩ |
٤٧ | موفیدە حەسەننیژاد | سەقز | ١٧ ساڵ | خەڵکی گوندی “قەپەغلوو”، بەهۆی هەژاری و دەسکورتیی بنەماڵەکەی خۆی کوشتوە | ٣/٣/١٣٩٩ |
٤٨ | وەحید قەنبەروەیسی | سەرپێڵی زەهاو | ٢٥ ساڵ | بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە | ٣/٣/1399 |
٤٩ | محەممەد گەڕاوەند | دەڕەشاری ئیلام | ١٨ ساڵ | بە هۆی هەژاری و بێکاری ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و دوای دوو حەوتوو مردوە | ٤/٣/1399 |
٥٠ | حاسڵ ئاڵتوون | پیرانشار | ١٩ ساڵ | بەهۆی کێشەی دەروونی خۆی هەڵاواسیوە | ٥/٣/١٣٩٩ |
٥١ | مێهدی ئیمانی | کرماشان | ١٧ ساڵ | بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە | ٥/٣/1399 |
٥٢ | پەروەر عەلیپوور | مەهاباد | نەزاندراوە | خەڵکی ئوزندەرێ و بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە | ٥/٣/1399 |
٥٣ | وریا کامڕەوا | بۆکان | نەزاندراوە | ڕۆژێک دوای مردنی دایکی بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی هێناوە | ١٣/٣/١٣٩٩ |
٥٤ | سەلمان عەسکەری | کرماشان | نەزاندراوە | بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە | ١٤/٣/1399 |
٥٥ | ئاڵا عەنبەری | سەقز | ١٤ ساڵ | بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | ١٤/٣/1399 |
٥٦ | دانیال حوسێنپوور | سەقز | ١٦ ساڵ | بەهۆی هەژاری بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە | ١٤/٣/1399 |
٥٧ | ئارمین ….. | کرماشان | ١١ ساڵ | هەتیو بووە و بێهزیستی وەری نەگرتوە، حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە | ١٥/٣/١٣٩٩ |
٥٨ | شەهلا حاجی | بۆکان | ٢٢ ساڵ | خێزاندار بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە | ١٥/٣/1399 |
٥٩ | مەجید …… | تیکاب | نەزاندراوە | بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە حەبی خواردوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە | 1٦/٣/1399 |
٦٠ | جەهانگیر ئازادی | کرماشان | کەمئەندام | لە بەر دەرگای “بونیادی شەهید”ی ڕێژیم خۆی سوتاندوە | ١٩/٣/١٣٩٩ |
٦١ | نەهیە ئیمامی | ئیلام | نەزاندراوە | خێزاندار بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی بڕینجی خواردوە و خۆی کوشتوە | ١٩/٣/1399 |
٦٢ | نگین کەرەمی | سەقز | ١٧ ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵاواسیوە | ٢٠/٣/١٣٩٩ |
63 | ڕۆژین فەلاحی | مەریوان | ٢٢ ساڵ | بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | ٢٢/٣/١٣٩٩ |
٦٤ | زێنەب مەجیدیفەڕ | ورمێ | سەروو ٣٠ ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە | ٢٥/٣/١٣٩٨ |
٦٥ | سیمین ڕەشیدی | دەڕەشاری ئیلام | سەروو ٣٠ ساڵ | بە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە | ٢٨/٣/١٣٩٨ |
٦٦ | مینا سەمیمی | هەرسینی کرماشان | تازەلاو | بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی حەبی برینجی خواردوە | ٢٩/٣/١٣٩٩ |
٦٧ | شلێر بەرزنجی | ورمێ | ٢٩ ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە | ٣٠/٣/١٣٩٩ |
٦٨ | شیرین کەمەری | کرماشان | ١٨ ساڵ | لەداخی بەزۆر بەمێرددانی بە چەک تەقەی لە خۆی کردوە | ٣٠/٣/١٣٩٩ |
٦٩ | بەهمەن مووسەوی | سنە | ٢٢ ساڵ | بە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە | ٣٠/٣/١٣٩٩ |