بەشێک لە شاخەوانانی شاری سەردەشت بۆ ڕێز گرتن لە یاد و بیرەوەری شەهیدانی ٧ی پووشپەڕ چالاکییەکیان بەڕێوە برد.
ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی شاخەوانانی سەردەشت بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ٧ پوشپەڕی شاری سەردەشت چالاکییەکیان بۆ بەرزاییەکانی هەر سێ لوتکەی “سپی سەنگ”،”سەرخیزان” و “قەڵاتی شای” بەڕێوە برد.
جێی ئاماژەیە لە ٧ی پووشپەڕدا بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، شاری سەردەشت شیمیاباران دەکرێ و بە دەیان کەس شەهید بوون و بە سەدان کەسیش بوون بە شەهیدی زیندوو.
شایانی باسە، دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هەم ئەو کات و هەم ئێستا کەمترین بایەخی بە بەرکەوتوانی ئەو کارەساتە داوە و هەموو ساڵێک هەوڵ دەدا ڕێگری بکا لە یادکردنەوەی ئەو کارەساتە لە لایەن خەڵکی نیشتمان پەروەری شاری سەردەشت و لەمپەریان بۆ دروست دەکا، بەڵام چالاکان و دڵسۆزانی کوردستان لە شاری سەردەشت و شارەکانی تری کوردستان هەوڵ دەدەن لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە یادی ئەم ڕۆژە بکەنەوە.