لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٨٥ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی وەرزی بەهاری ئەمساڵ‌دا لانیکەم ٨٥ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە شوناسی ٦٩ کەس لەوان بە ڕوونی تۆمار کراوە. که‌م ته‌مه‌نترینیان کچێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ بووه. جێی باسە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کە ٤٢ کەس بەهۆی خۆکوژی کۆتای‌یان بە ژیان هێنابوو، دەردەکەوێ کە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.
لە ساڵی ڕابردووش‌دا لانیکەم ٢٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆری وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان دابوو، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو ببوو و کۆتای‌یان به ژیانیان هێنابوو. لەو ٢٥٣ کەسە ١٢١ کەسیان ژن و ١٣٢ کەسیان پیاو بوون.