سامان عه‌زیزی زۆرانبازی فهڕهنگیكاری كورد، پله‌ی قاره‌مانیه‌تیی خولی دووهه‌می لیگی زۆرانبازیی باشگاكانی ئێرانی وه‌ده‌ست هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، قۆناخی دووهه‌می ڕكه‌به‌رییه‌كانی لیگی به‌رته‌ری زۆرانی ئازاد و فه‌ڕه‌نگیی باشگاكانی ئێران له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا له ساڵۆنی “شه‌هبازی” له شاری شائابادی پارێزگای كرماشان به‌ڕێوه‌چوو.
سامان عه‌زیزی زۆرانبازی فهڕهنگیكاری كورد له چوارچێوه‌ی تیمی “سینا سه‌نعه‌تی ئیزه”دا هاته مه‌یدان و توانی ڕكه‌به‌ره‌كانی خۆی به‌چۆكدا بێنێ و پله‌ی یه‌كه‌می كێشی ٨٥ كیلۆگڕهمی ئه‌م ڕكهبهرییانه وه‌ده‌ست بێنێ.
ئه‌م یاریزانه كورده له خولی یه‌كه‌می كێبڕكێكه‌دا له‌گه‌ڵ یاریزانێك له تیمی “په‌دیده دۆ كووهه”ی ئه‌ندیمێشك زۆرانی گرت و توانی به‌سه‌ر ڕكه‌به‌ره‌كه‌ی خۆیدا زاڵ بێ.
عه‌زیزی له قۆناغی دووهه‌مدا ئه‌بۆلفه‌زل سه‌لاح دووست له تیمی زانكۆی په‌یام نووریشی به ئه‌نجامی ٩ له ٦ شكست دا و له كۆتاییشدا به ئه‌نجامی 2 له سفر توانی ئه‌میر كه‌ره‌می زۆرانبازی تیمی شاره‌داریش به چۆكدا بێنێ.
زۆرانبازی كورد سامان عه‌زیزی، له دوایین خولی ڕكه‌به‌رییه‌كانی قۆناغی دووهه‌می لیگی به‌رته‌ری زۆرانی ئێران‌دا، ڕهكهبهریهتی له‌گه‌ڵ داوود ئه‌خباری ئه‌ندامی تیمی میللی و یاریزانی تیمی بیمه‌ی ڕازی كرد و ئه‌مجاریش به ئه‌نجامی ٣ له ١ سه‌ركه‌وتنی وه‌ده‌ست هێنا و پله‌ی قاره‌مانیه‌تی پێ به‌خشرا.
له كۆتایی ئه‌م ڕكهبهرییانهی قۆناخی دووهه‌می لیگی به‌رته‌ری باشگاكانی ئێران له فیناڵی كێبڕكێكاندا، تیمی زۆرانی فه‌ره‌نگیی بیمه‌ی ڕازی به ئه‌نجامی ٥ له ٣ به‌سه‌ر سینا سه‌نعه‌تی ئیزهدا زاڵ بوو و پله‌ی یه‌كه‌می وه‌ده‌ست هێنا.
له‌م كێبڕكێیانهدا ٧ تیم به‌شدارییان كردبوو كه بریتی بوون له: تیمی بیمه‌ی ڕازی، سینا سه‌نعه‌تی ئیزه، په‌دیده دۆ كووههی ئه‌ندیمێشك، پاس قهوامین، زانكۆی په‌یامی نوور، هه‌یئه‌تی زۆرانی قوم و شاره‌داریی هه‌مه‌دان.