لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ١٤ زیندانیی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەدار دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ١٤ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە “مستەفا سەلیمی”، یەک لەو بەندییە ئێعدامکراوانە زیندانیی سیاسی بوو. ئەو ١٣ زیندانییەی دیکەش کە لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا گیراون، پێشتر بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.
ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٨یشدا لانیکەم ٤٦ کەس بوو کە بهپێی ڕێژهی حهشیمهتی کورد له ئێران و ئاماری ئێعدامهکان لهو وڵاته، له بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا کورد ههر بهشی شێری بهرکهوتوه.