• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

خەزانـــە وەرزی خەندەکانی شەهید کەریم توژەڵــــی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/06/21
جۆری بابەت: ئەدەب

ئەحمەد ڕەحمانی

کاتژمێرەکەی ژوورەکەم چرک چرک لە خولانەوەی خۆی‌دایە، شەوێکی تاریک و ئەنگوستەچاوە، دنیا کش و ماتە، خەو لە چاوەکانم زڕاوە، شەپۆلەکانی خەیاڵ ھەر جارە و بەرەو کەنارێ لە خیزەڵان و تاوێرە بەردە تیژەکان توڕم دەدەن، ژوانی شەوانم نێو دێڕی کتێبەکان و شاکارە وێنەکانی ئاڵبۆمی پێشمەرگایەتیی نزیکەی چوار دەیە لە خەباتە. دێڕی کتێبەکان دەریای بیر و ھزرم دەوڵەمەند دەکەن و نیگایەک لە وێنەکانی چوار دەیە ئیلهامی نووسینم پێ‌دەبەخشن.

شەوگار درێژە و درێژتر دەبێتەوە، ئێستا لەم شەوەزەنگەدا بەتەواوی ھەست بە لێدانی ترپەی دڵی کاتژمێرەکەم دەکەم، چرک چرک ئارامیی گۆمی مەندی خەیاڵم دەپچڕێنن، ئەمرۆ پێش ئەوەی خۆر دوا ماڵئاوایی لە شەپۆلە ئارامەکانی دەریا  بکا،  کلیکێک لە سەر فەیسبووکەکەم ژوانی دیدەکانم بوو لەگەڵ شاکارە وێنەیەکی گەلێ جوان. ژوانی دوو نیگا بوو، یەکەمیان پێکەنینەکانی پێشمەرگە بوو کە ختۆکەی خستە دڵمەوە و، ژوانی دووھەمم ڕەوینەوەی پێکەنینی سەر سیما و ڕووخسارم بوو.

بە خیزماڵەکانی خەیاڵمدا داگەڕامەوە بۆ نێو مەتەرێزەکانی خەبات و تێکۆشانی داوێنی چیا، بۆ ئەوکاتانەی پێشمەرگەکان خۆیان گورج و گۆڵ دەکرد و پێکەنین سەرلێوەکانی بەر نەدەدان لە خۆشیی چوونەوەیان بۆ ناوچە .

ھەڵزنان بوو بە سەر تاوێرە بەردەکانی شەخسی مالیمۆس، بەنێو دار تاوک و بەڵاڵووکەکاندا ھەڵگەڕان بەرەو گیاڕەنگ، پشوویەک لەبن گیا کەما و نیگایەک لە گەڵای ڕێواسە پیرەکانی کوێستان و خوڕە خوڕی ئاو ھەڵدێرەکان و توانەوەی بەفری بەر بەڕۆژەکان، ئاودیو بوون بوو لە زەرتک و ھۆمل و بووڵفەت و دەرکەوتنی سەوزە بووکی ناوچەی ئالانی سەردەشت، ھەنارە قەڵشیوەکانی بێتووش و گەرماوان و مەزناوێ و ئاشکان و قندۆڵ و گڕاوانی ھەرزنێ.

بە خەندەکانی شەھید کەریم توژەڵی و کاک حەسەن قەلەڕەشی و پرخەی کاک لوقمان کەسرایی ھەودای خەیاڵم پچڕا و تێر تێر لە نیگای سێ مێرخاسی مەتەرێزی سەخت و دژواری سەردەمی شاخ و پێشمەرگیەتیم ڕوانـــی. لەگەڵ خەندەکاندا دڵم کەوتە جۆلانەی خۆشی و ھێدی ھێدی منیش لەگەڵیان پێدەکەنیم، بزەم دەھاتێ و دادەگەڕامەوە بۆ سەردەمی زێڕینی خەبات لە داوێنی چیا و ھەڵەمووتەکانی نیشتیمان. پێکەنینەکانم لە بەرچنێک دەکردن و بەڕەو غوڕبەت و ئاوابوونی خۆزگە و ھیواکان دەگەڕامەوە.

سەرم لەنێو چۆکەکانم دەگرت و پێلووی چاوەکانم بە دیار ماڵئاوایی پێکەنینەکان وەرزی خەزان و ھاتنی پاییزە گوڵە فرمێسکەکانم بوو. ئەم ھەورە ئاوسانەی فرمێسک چۆن دادەدەنە ڕێژنە و وەرزە پاییزی ئەسرین و خەمە .

ئەی کوا لە کوێن ئەو بەرچنە پێکەنینانەی لەگەڵ خۆم ھێنانمەوە بۆ مەملەکەتە نامۆ و غەریبەکان؟ بۆچی دەبێ پێکەنینەکانیش لەم سەرما و سۆڵەدا گۆڕابن بە فرمێسک و ڕۆندک، بۆچی دەبێ وەرزی کاڵبوونەوەی پێکەنین و ھاتنی وەرزی گریان و خەم بـــــێ. کاتێ سەیری کۆشی خۆمم کرد، پەنجەکانم دروێنەی فرمێسکە گەرمەکانیان دەکرد.

***

ئەمەگ و وەفای کوڕە پێشمەرگەیەکی نێو شۆڕش بۆ ھەمووی ئەوانەی کە ھاوڕێبازی باوکی پێشمەرگەم بوون و بۆ ئەوانەش کە ئەگەر بۆ تەنیا ساتێکیش جلوبەرگی پیرۆزی پێشمەرگەیان پۆشــــــی.

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist