فۆتۆگرافێكی كوردی خه‌ڵكی شاری شنۆ خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فستیڤاڵی “چاوه‌دێری كوێستان”ی له ئاستی پارێزگای ورمێ پێ به‌خشرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شنۆباس فستیڤاڵی وێنه‌گریی “چاوه‌دێری كوێستان” به به‌شداریی فۆتۆگرافهكانی شاره جیاجیاكانی پارێزگای ورمێ، له لایه‌ن هه‌یئه‌تی شاخه‌وانی و سه‌ركه‌وتنه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م فستیڤاڵه‌دا كه‌یوان ڕه‌سووڵی ئازه‌ر فۆتۆگرافی كوردی خه‌ڵكی شاری شنۆ له ڕێگه‌ی ناردنی چه‌ندین وێنه‌وه توانی پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م فستیڤاڵه وه‌ده‌ست بێنێ و هه‌لی به‌شداری كردن له فستیڤاڵی “كه‌ژه‌وان”یشی بۆ ڕه‌خسا كه له ئاستی ئێران‌دا و له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
ڕه‌سووڵی ئازه‌ر له لێدوانێكدا وتی: له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا داوا له هۆگرانی هونه‌ری فۆتۆگرافی كرا تا به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌م فستیڤاڵه بنێرن و ڕێكهوتی٢٠ی ڕه‌زبه‌ر ئه‌م وێنانه گه‌یشتنه قۆناغی كێبڕكێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: له نێو به‌شدار بووانی ئه‌م فستیڤاڵه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌كی فه‌رزان فیرووزی و په‌یمان فه‌لاحی له ورمێ، تۆفیق حاجی له نه‌غه‌ده، ڕه‌حمان مه‌حموودی له پیرانشار و وه‌فا سیراجی له بۆكانه‌وه ڕێگه‌ی به‌شداری كردن له فستیڤاڵی كهژهوانیی تارانیان پێ درا.