حاجی ناهیده محه‌ممه‌د، هاوسه‌ری پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان، مام عه‌لی گوڵی کۆچی دوایی کرد.
چه‌ند رۆژ پێش ئێستا و له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری که‌رکووک، حاجی ناهید محه‌ممه‌د، هاوسه‌ری پیشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان، مام عه‌لی گوڵی به هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
حاجی ناهیدی به ره‌چه‌ڵه‌ک تورکمانی خه‌ڵکی که‌رکووک، ژنێکی قسه‌خۆش بوو که بۆ ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ک وه‌ک هاوسه‌ری مام عه‌لی گوڵی تێکه‌ڵاوی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانی حیزب هه‌بوو.
پێویست به ئاماژه پێدانه که مام عه‌لی گوڵی یه‌کێک له‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانه که به ده‌یان ساڵ بێ پسانه‌وه له رێزی تێکۆشه‌رانی دێموکرات دا خزمه‌تی به گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی کردوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی حاجی ناهیده‌وه، سه‌ره‌خۆشی له مام عه‌لی و سه‌رجه‌م که‌سوکاری خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و رۆحی شاد.