پردی كۆسه‌ی هه‌جیج له سنه كه قه‌راربوو له جاده‌ی ئاویه‌ر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی ترافیکی ماشێنه‌كان دروست بكرێ، پاش ٨ ساڵ له ده‌سپێكی ئه‌م پرده هێشتا به نیوه‌چڵی ماوه‌ته‌وه.
له ته‌نیشت جاده‌ی گه‌شتیاریی ئاویه‌رو ئاوایی حه‌سه‌ن ئاوا كه شوێنی پڕ هاتوچۆی ماشێنهكانهو به مه‌به‌ستی كورت كردنه‌وه‌ی ئه‌م جاده‌یه بۆ شاری سنه قه‌رابوو پردێك له شوێنه لێ بدرێ به‌ڵام پاش نزیك به ٨ ساڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان پشتیان تێ كردوه‌و هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
به هۆی ده‌ستاوده‌ست كردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كه ساڵی ٨٥ له لایه‌ن پارێزگاری شاری سنه‌وه به شاره‌داری و ئیداره‌ی گشتیی ڕێگه‌و بانی ئه‌و كات سپێردراو ساڵی ٨٦ ده‌ست به دروستكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كرا و پاش وه‌ستانی ساڵێك چه‌ند ساڵ كركردنی له‌سه‌ره‌خۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه تا ئێستا نیوه‌چڵه.
بۆ جارێكی دیكه یانی له ساڵی ڕابردووه تا ئێستا پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌م پرده وه‌ستاوه‌و بۆته وێردی زمانی ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه.
محه‌ممه‌د سه‌دیق فه‌تحی له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ پرشۆژهی دروستكردنی پردی كۆسه‌ی هه‌جیج یه‌كێك له پڕۆژه نیوه‌چڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه كه عه‌مه‌لیاتی دروستكردنی ئه‌م پرده له ساڵی ١٣٨٦وه به سه‌رپه‌رستیی ئیداره‌ی ڕێگه‌وبانی ئه‌و كاته‌وه ده‌ستی پێ كردوه.
پرده‌ی كۆسه‌ی هه‌جیج تا ئێستا بڕی نزیك به ٤/٢ میلیارد تمه‌نی تێچووه كه ئه‌م بڕه پاره‌یه له لایه‌ن ئیداره‌ی گشتیی ڕێگه‌وبان و شارسازیی پارێزگای سنه دابین كراوه.
شایانی باسه كه كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری ئه‌م پارێزگایه هه‌ركام یه‌كتری به هۆكاری نێوه‌چڵ مانه‌وه‌ی ئه‌م پرشۆژهیه تاوانبار ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیش له‌به‌ر ئه‌م ترافیک ده‌ناڵێنن و به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه كه ڕۆژێك ته‌واو بكرێ.