فه‌رمانداری دێهلۆران باسی له‌وه كردووه كه ته‌قینه‌وه‌ی مین له ئاوایی “عه‌ین خۆش” بۆته هۆی كوژران و بریندار بوونی ٤ كه‌سی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه.
ئومیدعهلی سه‌بزی له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی به‌جێماوی سه‌رده‌می شه‌ڕی ٨ ساڵه له به‌شی مووسیان سه‌ر به شاری دێهلۆران ٣ كه‌س كوژراون و كه‌سێكیش بریندار بووه.
سه‌بزی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی: ئه‌م ڕووداوه له باشووری گوندی عه‌ین خۆش له ناوچه‌یه‌ك به ناوی “سه‌ید فلحی” له نزیك سنووری عێراق ڕووی داوه.
به وته‌ی ناوبراو ، بارودۆخی برینداره‌كه‌ی ئه‌م ڕووداوه ناجێگیره.