به‌هۆی نوقم بوونی به‌له‌مێكی هه‌ڵگری په‌ناخوازان كه له توركیه‌وه به‌ره‌و یوونان ده‌ڕۆیشت، ٤ منداڵ له نێو ئاوی ده‌ریادا خنكان.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، ئه‌م به‌له‌مه كه ٢٠ كه‌سی تێدابوو، ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر له نزیك جه‌زیره‌ی “كالولیمنوس”ی یوونان وه‌رگه‌ڕا، به‌م هۆیه‌وه ٣ كچی ٥ ساڵه، ٩ ساڵه و ١٦ ساڵه وێڕای كوڕێكی ٢ ساڵه گیانیان له ده‌ستدا.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا گاردی ساحیلی یوونان ڕایگه‌یاندووه ژنێك و پیاوێك وێڕای كوڕێكی ٩ ساڵه‌ش له‌م ڕووداوه‌دا ون بوون.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا زۆربه‌ی ئه‌م په‌ناخوازانه‌ی كه به ته‌ما بوون له ڕێگه‌ی ده‌ریای “ئێژه”ه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه یوونان و یه‌كیه‌تیی ئورووپا خنكاون، به‌شێك له قوربانیانی ئه‌م ڕێگه‌یه له منداڵان پێك هاتووه.
بان كی موون، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له یه‌كیه‌تیی ئورووپا كردووه له پێناو وه‌رگرتنی ئه‌م پهناخاوازنهی كه له به‌ر “شه‌ڕ، هه‌ژاری و هه‌ڵاواردن”، ڕایان كردووه، یه‌كگرتوویی جیهانییان هه‌بێ.