سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٧ی ئۆكتۆبری ٢٠١٥، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بنكه‌كانی شێوهنیزامییانی حووسی له سه‌نعا و پارێزگاكانی دیكه‌ی یه‌مه‌ن و زۆر به خه‌ستی بۆمبارانیان كردن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بیه و له زمان سه‌رچاوه نیزامییه‌كانی یه‌مه‌ن، له ڕه‌وتی بۆردوومانی بنكه‌ی حووسییه‌كان له ده‌وروبه‌ری سه‌نعا له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی به‌ره‌ی یه‌كگرتوو، بینای سه‌ركۆماری، ناوچه‌ی نیزامیی “جه‌به‌ل النهدین” و دوو پادگانی ٤٨ و ئهلعهمد كرانه ئامانج.
فڕۆكه شه‌ڕه‌كه‌ره‌كانی به‌ره له‌م عه‌مه‌لیاته‌دا هه‌روه‌ها هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌ی حووسییه‌كان له پارێزگاكانی سه‌عده، حه‌جه، خهدیده و زومار.
ئه‌م فڕۆكانه هه‌روه‌ها سه‌كۆیه‌كی مووشه‌ك هاوێژیشیان له نزیك سه‌نعا له نێو برد، ئه‌م سه‌كۆیه ناوه‌ندی هاویشتنی مووشه‌كه سكادهكان بۆ سنووری عه‌ره‌بستان بوو، له‌م هێرشانه‌دا چه‌ندین باری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی حووسییه‌كانیش له ده‌وروبه‌ری سنووری عه‌ره‌بستان بۆمباران كران.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ڕه‌وتی شه‌ڕ و پێكدادنه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له نێوان هێزه خۆجێییه‌كان و شێوه نیزامییانی حووسیدا له شاری “ته‌عه‌ز” به ده‌یان كه‌س له حووسییه‌كان كوژران و بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه شێوهنیزامییانی حووسی، به چه‌كی قورسه‌وه په‌لاماری شوێنی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵكیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌م شاره داوه و به‌م هۆیه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوژراون و بریندار بوون.
له “مارب”یش هێزه ناوچه‌ییه‌كان به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردنی هێزه‌كانیان بۆ هێرشێكی به‌ربه‌رین بۆسه‌ر پارێزگای “ئۆجۆف” و ڕاوه‌دوونانی حووسییه‌كان، چه‌ك و چۆڵی نوێی وه‌ك مووشه‌كه پێشكه‌وتووه‌كان، ده‌زگاكانی پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی مین، زرێپۆش و كه‌رسته‌ی نیزامیی دیكه‌یان دابین كردووه.
هه‌ر له‌م حاڵه‌دا فهرماندهریهتیی هێزه مه‌ده‌نییه‌كانی لایه‌نگری عهبدڕبه مه‌نسوور هادی باسی له خۆته‌یار كردنی ئه‌م هێزانه بۆ ده‌سپێكی هێرشێكی چاره‌نووسساز و ڕزگار كردنی ئه‌م پارێزگایه له ژێر ده‌ستی حووسییه‌كان كردووه.