چاوه‌دێری مافه‌كانی مرۆڤی سووریه باسی له‌وه كردووه كه له ڕه‌وتی هێرشێكی هه‌وایی سووریه‌دا فه‌رمانده‌یه‌كی پله‌به‌رزی گرووپی ئه‌لقاعیده و دوو شێوه‌نیزامیی دیكه كوژراون.
ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر “١٧ی ئۆكتۆبر” هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشێتێدپرێس له زمان چاوه‌دێری مافه‌كانی مرۆڤی سووریه‌وه ڕایگه‌یاندووه، عهبدولمۆحسێن عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم ئهلشارۆخ ناسراو به “سه‌نافی ئه‌لنه‌سر”، فه‌رمانده‌ی پله‌به‌رزی گرووپی ئه‌لقاعیده كه خه‌ڵكی عه‌ره‌بستان بوو له ڕه‌وتی هێرشه هه‌واییه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٥ی ئۆكتۆبر، له شاری دانا له پارێزگای ئهدهلهبی باكووری سووریه كوژرا.
ئهلشارۆخ یه‌كێك له‌م ٦ فه‌رمانده پله‌به‌رزه‌ی ئه‌لقاعیده بوو كه له عه‌مه‌لیاتی سووریه‌دا ده‌وریان ده‌گێڕا، ناوی ئه‌م فه‌رمانده‌ی ئه‌لقاعیده‌ش له لیسته‌ی گه‌مارۆدراوانی شوورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دابوو و هه‌روه‌ها له لیسته‌ی ئه‌م ٨٥ كه‌سه‌شدا تۆمار كرابوو كه عه‌ره‌بستان به شوێنیان‌دا ده‌گه‌ڕێ.
دوو شێوه‌نیزامیی دیكه‌ش له به‌ره‌ی ئه‌لنوسره له‌م هێرشانه‌دا كوژراون كه یه‌كیان هاووڵاتیی عه‌ره‌بستان و ئه‌وی دیكه‌ش خه‌ڵكی مه‌راكێش بوو.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافه‌كانی مرۆڤی سووریه ده‌ڵێ ئێستاش ڕوون نییه كه ئه‌م هێرشه له لایه‌ن كام یه‌ك له‌م وڵاتانه ڕووی داوه كه ده‌ست له كاروباری نێوخۆیی سووریه وه‌رده‌ده‌ن. به‌م حاڵه‌ش لایه‌نگرانی گرووپه جیهادییه ئیسلامییه‌كان له ڕاگه‌یه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئیدیعایان كردووه كه ئهلشارۆخ به‌هۆی په‌لاماری هه‌وایی په‌هباده ئامریكاییه‌كان كوژراوه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافه‌كانی مرۆڤی سووریه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌لقاعیده كه خه‌ڵكی میسر بووه توانیویه‌تی له‌م هێرشه هه‌واییه ڕزگار بێ.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه ئه‌م ٤ فه‌رمانده‌ی ئه‌لقاعیده له سه‌ر بڕیاری ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهێری، ڕێبه‌ری ئه‌و گرووپه به‌ڕێی سووریه كرابوون.