“ئەلبوورز زارعی”، شاخەوان و ژینگە دۆست لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکاندا گیانی لەدەست دا.
ژینگەپارێز و ژینگە دۆست “ئەلبوورز زارعی”، خهڵکی کۆکیلۆیە و بۆیهرئهحمهد لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرهکانی ناوچهی گهچساران ئاور لە جهستهی بەربوو و به ڕێژەی لە سەتا شەست تووشی سووتان بوو.
ناوبراو بە هۆی زۆری سووتانەکەی دوای چهند ڕۆژ ململانێ لهگهڵ مهرگ لە تەمەنی ۲۹ ساڵیدا گیانی لەدەست دا و کۆڕی ژینگەپارێزانی بەجێهێشت.
شایانی باسە، سووتانی دارستانەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەردەستێنێ و کاربەدەستانی حکوومەتیش لەم پێوەندییەدا خەمساردن و بە پێی پێویست هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن، بۆیە ئەرکی کوژاندنەوەی ئاگرەکان کەوتووەتە ئەستۆی کەسانی دڵسۆز و ژینگەپارێز و ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان کە بە کەمترین ئیمکانات و کەلوپەلی پێویستی ئاگر کوژێنەوە هەوڵ دەدەن ئاگرەکە بکوژێننەوە و هەر لەم ڕێگەیەدا و بۆ پارێزگاری لە ژینگەی نیشتمان بەشێک لەم ژینگەپارێزانە گیانیان لەدەست داوە.